عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من رآني في المنام فَسَيَرَانِي في اليَقظة -أو كأنما رآني في الْيَقَظَةِ- لا يَتَمَثَّلُ الشيطان بي».
[صحيح] - [متفق عليه. مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

زانایان ناکۆکن لەسەر واتاى ئەم فەرموودەیە لەسەر چەند ڕایەک: 1/ مەبەستی خەڵکانی سەردەمی خۆیەتی، واتا ئەوەى ئەو ببینێت لە خەودا وهیجرەتی نەکردبێت ئەوا خواى گەورە سەرکەوتووی دەکات بۆ هیجرەت کردن وبینینی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ڕاستیدا. 2/ ئەوەى دەردەکەوێت لە خەودا پێغەمبەرە -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شێوەی ڕاستی خۆی، وئەمیش لە جیهانی ڕۆحدا، وئەم خەو بینینە ڕاستە، بە مەرجێک سیفەتەکانی بەو شێوەیە بێت کە باسکراوە لە فەرموودەکاندا. 3/ ڕاستی ئەو خەوە دێتە دی لە ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەبینێت؛ وئەم خەوە ئاماژەیە بۆ نزیک بوون لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وشەفاعەتی وبەو شێوەیە. (وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت): ئەمە لە ریوایەتەکەی (مسلم) دا هەیە وگومان هەیە لەم ڕستە، ئایا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: (دەمبینێـت لە ڕاستیدا) یان فەرمووی: (وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت). واتاکەیشی ڕوونە ئەوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی بینی بێت لە خەودا وەکو ئەوە وایە لە ڕاستیدا ئەوی بینی بێت، هەروەکو دەفەرموێت:(من رآني في المنام فقد رأى الحق)،(من رآني في النوم فقد رآني، إنه لا ينبغي للشيطان أن يتمثل في صورت)، واته: (ئەوەى لە خەودا من ببینێت ئەوا ڕاستە منی بینیوە)،(ئەوەى لە خەودا من ببینێت ئەوا منی بینیوە، شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە سەر شێوەی من). واتا: شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە سەر شێوەی ڕاستەقینەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، لەوەیە بێت وبڵێت: پێغەمبەری خودایە بەڵام شێوەیەکی تری هەبێت کە شێوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نیە، ئەگەر هەر کەسێکی بینی لە خەودا ووتی: من پێغەمبەری خودام، با بە دواى وەسفەکەى بگەڕێت ئەگەر وەکو شێوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم بوو ئەوا خۆیەتی؛ ئەگەر نا ئەوا خەیاڵێکە لە شەیتانەوە کە دەڵێت: ئەو پێغەمبەرە وئەویش نیە، یەزیدی فارسی دەڵێت: (پێغەمبەری خودام -صلى الله علیه وسلم- لە خەودا بینی، و خەوەکەم ووت بە ئیبن عەباس، ئەویش ووتی: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەیفەرموو: {إن الشيطان لا يسِتطيع أن يتشبَّه بي، فمن رآني في النوم فقد رآني}، واته: {شەیتان ناتوانێت خۆی بچوێنێت بە شێوەی من، ئەوەى من ببینێت لە خەودا ئەوا منی بینیوە}، ئایا دەتوانیت وەسفی ئەو پیاوە بکەیت کە بینیت؟ (یەزید)ووتم: بەڵێ. کاتێکی وەسفی کرد، ئیبن عەباس ووتی: ئەگەر لە ڕاستیدا بیبینیت ناتوانیت لەمە زیاتر وەسفی بکەیت)[رواه أحمد، ورواه الترمذي في الشمائل]، ماناى قسەکەی ئیبن عەباس ئەوەیە ئەگەر لە ڕاستیدا یەزید پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ی ببینیایە ئەوا نەیدەتوانى لەمە زیاتر وەسفی بکات، واتا ڕاستە ئەو لە خەودا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-ی بینیوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر