عن عمرو بن عَبَسَة رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «من رمى بسهم في سبيل الله فهو له عِدْلُ مُحَرَّرَةٍ».
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد والترمذي والنسائي في الكبرى]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمروی کوڕی عەبەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە وەکو ئازاد کردنی بەندەیەک (کۆیلەیەک) وایە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت بەرەو ڕووی دوژمنانى خواى گەورە، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی کەسێک وایە کە بەندەیەک -کۆیلەیەک- ئازاد دەکات لە پێناو خواى گەورە، ئەگەرچیش ئەو تیرە زیان بە دوژمنان بگەیەنێت یان نا، هەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە کە فەرموویەتی: (ومَن رَمَى بسهم في سبيل الله تعالى بَلَغَ العدو أو لم يَبْلُغ) [رواه النسائي] واتە: (هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە ئەگەر -زیان- بە دوژمن بگەیەنێت یان نەیگەیەنێت). ئەگەر زیان بە دوژمن بگەیەنێت ئەوا پلەیەکی بەرزتری پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (من بلغ بسهم في سبيل الله عز وجل فله درجة -في الجنة-) [رواه أبو داود ، -رواه أحمد-] واتە: (هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە و-تیرەکە- تووشی دوژمن بێت -زیانى پێبگەیەنێت- ئەوا بەو هۆیەوە پلەیەکی بەرزتری پێدەبەخشرێت لە بەهەشتدا).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر