1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش فەرمووی: لە بەهەشت، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا

عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال رجل للنبي صلى الله عليه وسلم يومَ أُحُدٍ: أَرَأَيْتَ إن قُتِلْتُ فَأَيْنَ أَنَا؟ قال: «في الجَنَّةِ» فأَلْقَى تَمراتٍ كُنَّ في يَدِه، ثم قاتل حتى قُتِلَ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە بەهەشت»، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

جابری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک ووتراوە ناوی: عومەیری کوڕی حومامە، و ووتراوە: یان کەسێکی ترە، بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەنگی ئوحود دا: ئەی پێغەمبەری خودا ! پێم بڵێ ئەگەر جەنگام هەتاوەکو کوژرام، واتا جیهادم کرد دژی دوژمنەکان وکوژرام لە ماوەى ئەم جەنگەدا ئایا شوێنی (چارەنووسی) کۆتایی من لە کوێ دەبێت؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تۆ لە بەهەشت دەبیت، بۆیە پیاوەکە چەند خورمایەکی فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، و ووتی: (ئەمە ژیانێکی درێژ دەبێت ئەگەر بمێنم هەتاوەکو ئەم خورمایانە بخۆم)، وپاشان پێشکەوت وجەنگا هەتاوەکو کوژرا -ڕەزای خوای لێبێت-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا