لیستی فەرموودەکان

والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بچوونایەتە نێوی، هەتا ڕۆژی قیامەت لێی دەرنەدەچوون؛ گوێڕایەڵی تەنها لە چاکەدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی هاتن بۆ مەککە، موشریکەکان ووتیان: کەسانێکن دێن بۆ لاتان کە تا وتینی یەسریب لاوازیانی کردووە، بۆیە فەرمانى پێکردن: بە (سووکە ڕاکردن) لە سێ تەوافدا، ولە نێوان گۆشەکان ڕێ بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش فەرمووی: لە بەهەشت، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا
عربي الإنجليزية الأوردية
کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە ڕزقێکە خودا پێتانی بەخشیووە؛ ئایا هیچ شتێک لە گۆشتەکەى لە لاتان ماوە پێمانی ببەخشن بۆئەوەى بیخۆین؟ هەندێک لە گۆشتەکەیمان نارد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ولێی خوارد
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک ڕۆژی جەنگی بەدر بوو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری موشریکەکانی کرد؛ هەزار کەس بوون، وهاوەڵانی سێ سەد ونۆزدە پیاو بوون
عربي الإنجليزية الأوردية
من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية