عن ابن عباس رضي الله عنه قال: لمَّا كان يومُ بدْر نظر رسولُ الله صلى الله عليه وسلم إلى المشركين وهم ألف، وأصحابه ثلاثُمائة وتسعة عشر رجلا، فاستقبل نبيُّ الله صلى الله عليه وسلم القبلةَ، ثم مدَّ يديْه، فجعل يَهْتِف بربِّه: «اللهمَّ أَنْجِزْ لي ما وعدْتَني، اللهم آتِ ما وعدْتَني، اللهمَّ إنْ تَهْلِك هذه العِصابةُ من أهْل الإسلام لا تُعْبَد في الأرض»، فما زال يَهْتِف بربِّه، مادًّا يديْه مستقبلَ القِبلة، حتى سقط رِداؤه عن مَنْكبيه، فأتاه أبو بكر فأخذ رِداءه، فألقاه على مَنْكبيه، ثم التَزَمه مِن وَرَائه، وقال: يا نبيَّ الله، كفاك مناشَدَتَك ربَّك، فإنَّه سيُنْجِز لك ما وعَدَك، فأنزل الله عز وجل : {إذ تستغيثون ربَّكم فاستجاب لكم أنِّي مُمِدُّكم بألف من الملائكة مُرْدِفين} [الأنفال: 9] فأمدَّه اللهُ بالملائكة، قال أبو زميل: فحدثني ابن عباس، قال: بينما رجلٌ من المسلمين يومئذ يشتَدُّ في أَثَر رَجُلٍ من المشركين أمامه، إذ سَمِع ضربةً بالسَّوْط فَوْقَه وصَوْت الفارس يقول: أقدِم حَيْزُوم، فنَظَر إلى المشرك أمامه فخَرَّ مُسْتَلْقيًا، فنظر إليه فإذا هو قد خُطِمَ أنفُه، وشُقَّ وجهُه، كضرْبة السَّوْط فاخْضَرَّ ذلك أجمعُ، فجاء الأنصاري، فحدَّث بذلك رسولَ الله صلى الله عليه وسلم ، فقال: «صدَقْتَ، ذلك مِن مَدَدِ السماء الثالثة»، فقَتَلوا يومئذ سبعين، وأَسَروا سبعين، قال أبو زميل، قال ابن عباس: فلمَّا أَسَروا الأُسارى، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لأبي بكر وعمر: «ما تَرَوْن في هؤلاء الأُسارى؟» فقال أبو بكر: يا نبي الله، هم بنو العَمِّ والعَشِيرة، أَرَى أن تَأْخُذ منهم فِدْيَةً فتكون لنا قوَّةً على الكفار، فعسى اللهُ أنْ يهديَهم للإسلام، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما تَرى يا ابنَ الخطَّاب؟» قلت: لا واللهِ يا رسول الله، ما أرى الذي رأى أبو بكر، ولكني أرى أنْ تُمَكِنَّا فَنَضْرب أعناقَهم، فتُمَكِّنْ عليًّا من عَقِيل فيضرب عنقَه، وتُمَكِّنِّي من فلان نسيبًا لعمر، فأضرب عنُقه، فإن هؤلاء أئمةُ الكفر وصَناديدُها، فهَوِيَ رسول الله صلى الله عليه وسلم ما قال أبو بكر، ولم يَهْوَ ما قلتُ، فلمَّا كان من الغَدِ جئتُ، فإذا رسولُ الله صلى الله عليه وسلم وأبو بكر قاعدين يبكيان، قلتُ: يا رسول الله، أخبرني مِن أي شيء تبكي أنت وصاحبُك؟ فإن وجدتُ بكاءً بكيْتُ، وإن لم أجد بكاء تَباكيْتُ لِبُكائكما، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " أبكي للذي عُرِضَ على أصحابك مِن أخذِهم الفِداء، لقد عُرِضَ عليَّ عذابَهم أدْنى مِن هذه الشجرة -شجرةً قريبةً من نبي الله صلى الله عليه وسلم- وأنزل الله عز وجل : {ما كان لِنَبِيٍّ أن يكون له أَسرى حتى يُثْخِنَ في الأرض} [الأنفال: 67] إلى قوله {فكلوا مما غَنِمْتُم حلالا طيِّبا} [الأنفال: 69] فأحلَّ الله الغنيمةَ لهم.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لە ڕۆژی (جەنگی) بەدردا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری موشریکەکانى کرد، هەزار کەس دەبوون، وهاوەڵانی سێ ونۆزدە پیاو بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی کرد لە ئاراستەى قیبلە، ودەستی درێژ کردەوە (بۆ نزا کردن)، دەستیکرد بە پاڕانەوە لە پەروەردگاری: «(اللهمَّ أَنْجِزْ لي ما وعدْتَني، اللهم آتِ ما وعدْتَني، اللهمَّ إنْ تَهْلِك هذه العِصابةُ من أهْل الإسلام لا تُعْبَد في الأرض)*»، بەردەوام دەپاڕایەوە لە پەروەردگاری، دەستی درێژ کردبووەوە وڕووی لە قیبلە بوو، هەتاوەکو جلەکەى (چارۆکەکەى یان بشتەکەى) لەسەر شانەکانى کەوتن، ئەبوبەکر هات وچارۆکەکەى هەڵگرت، وخستیە سەر شانی ولە پشتیەوە باوەشی پێدا کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، زۆر پاڕایتەوە لە پەروەردگارت، ئەوەى پەیمانی پێداویت؛ بۆت جێبەجێ دەکات، خواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ} [الأنفال: 9] واتە:{(بیربکەنەوە) کاتێک (لە بەدردا) ھاناتان بۆ پەروەردگارتان دەبرد خواش ھات بە ھاناتانەوە ووتی من دەینێرم بۆ یارمەتیان ھەزار فریشتە بە دوای یەکدا (دێنە خوارێ)}، خواى گەورە یارمەتیدا بە ناردنی فریشتەکان، ئەبو زومەیل دەڵێت: ئیبن عەباس پێمی ووت: لەو ڕۆژەدا، کاتێک پیاوێک لە مسوڵمان شوێنی موشریکێک دەکەوت کە لە پێشیەوە ڕای دەکرد، دەنگی لێدانی قامچیەکی بیست لە سەرەوە ودەنگی سوارچاکێک، دەیووت: بەرەو پێشەوە، حەیزوم، سەیری موشریکەکەى کرد لە پێشیەوە کەوتبوو، سەیری کرد لووتی شکێنراوە. ودەموچاوی لەتلەتکراوە، وەکو بڵێی بە قامچی (لە ڕووی) دراوە ومۆر هەڵگەڕابوو، پیاوێکی ئەنساڕی هات، ئەمەى باسکرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ڕاستگۆیت، ئەمە یارمەتی بوو لە سێیەم ئاسمانەوە»، لەو ڕۆژەدا حەفتایان کوشت (لە موشریکەکان)، وحەفتایان بە دیل گرت، ئەبو زومەیل دەڵێت: ئیبن عەباس ووتی: کاتێک دیلەکانیان گرت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبوبەکر وعومەری ووت: «ڕاتان چییە سەبارەت بە دیلەکان؟»، ئەبوبەکر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە کەسە نزیکەکانى ئێمەن، پێم باشە فیدیەیان (نرخێکیان) لێ وەربگریت بۆئەوەى هێزمان زیاتر بێت لەسەر کافرەکان، بەڵکو خواى گەورە هیدایەتیان بدات بۆ ئیسلام، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ڕای تۆ چییە ئەی ئیبن خەتاب؟»، ووتی: نەخێر، والله ئەی پێغەمبەری خودا، ڕای من وەکو ڕای ئەبوبەکر نییە، بەڵکو ڕام ئەوەیە کە ڕێگەمان پێبدەیت بدەین لە گەردنیان، ڕێگە بە عەلی بدەیت ئەویش لە گەردنی عەقیل بدات، وڕێگەى بە من بدەیت (لە گەردنی) فڵان بدەم (کەسێکی نزیکی عومەر)، ئەوانە سەرکردە وگەورەکانى کافرەکانن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى پێ باش بوو کە ئەبوبەکر ووتی، وقسەکەى منی پێ باش نەبوو، بەیانیەکەى هاتمەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر دانیشتبوون دەگریان، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ لەسەر چی شتێک تۆ وهاوەڵەکەت دەگرین؟ هۆکارەکەم پێ بڵێ بۆئەوەى منیش بگریم، یان بە لایەنی کەمەوە وەکو ئێوە خۆم بهێنمە گریانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەگریم سەبارەت بە ئەوەى پیشاندراوە سەبارەت بە هاوەڵانت لە وەرگرتنی فیدیە (نرخێک بەرامبەر ئازاد کردنی دیلەکان)، سزا دانی ئەوان بە من نیشاندرا نزیک لەم دارەوە -دارێک لە نزیکی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وخواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَّوْلَا كِتَـٰبٌ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68) فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَـٰلًا طَيِّبًا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (69)} [الأنفال] واتە:{بۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نییە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لە زەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە (67) ئەگەر نووسراو (و بڕیار)ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە (68) کەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە (69)}، بۆیە خواى گەورە دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمەى) بۆیان حەڵاڵکرد». *(واتە: خودایە؛ ئەوەى پەیمانت پێم داوە بۆمی جێبەجێ بکە وڕووبدات، خودایە؛ ئەگەر ئەم کۆمەڵە مسوڵمانە لەناوبچن، تۆ لەسەر زەوی ناپەرسترێیت)
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
لە ڕۆژی جەنگی بەدردا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری موشریکەکانى کرد هەزار کەس دەبوون، وهاوەڵانی سێ ونۆزدە پیاو بوون، چونکە مسوڵمانان کەمبوون بە بەراورد لەگەڵ موشریکەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی کرد لە ئاراستەى قیبلە، ودەستی کرد بە نزا کردن ودەنگی بەرز کردەوە، ودەیفەرموو: (اللهمَّ أَنْجِزْ لي ما وعدْتَني، اللهم آتِ ما وعدْتَني، اللهمَّ إنْ تَهْلِك هذه العِصابةُ من أهْل الإسلام لا تُعْبَد في الأرض)*: واتا خودایە، ئەوەى پەیمانت پێم داوە جێبەجێی بکەم بۆم ومسوڵمانان سەربخە بەسەر کافرەکان؛ چونکە ئەگەر ئەم مسوڵمانانە لەناو بچن تۆ لەسەر زەوی ناپەرسترێیت، بەردەوام دەپاڕایەوە لە پەروەردگاری ودەستی درێژ کردبووەوە وڕووی لە قیبلە بوو، هەتاوەکو جلەکەى (چارۆکەکەى یان بشتەکەى) لەسەر شانەکانى کەوتن، ئەبوبەکر هات وچارۆکەکەى هەڵگرت، وخستیە سەر شانی ولە پشتیەوە باوەشی پێدا کرد، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، بەسە زۆر پاڕایتەوە لە پەروەردگارت، ئەوەى پەیمانی پێداویت؛ بۆت جێبەجێ دەکات، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: {إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ} [الأنفال: 9] واتە:{(بیربکەنەوە) کاتێک (لە بەدردا) ھاناتان بۆ پەروەردگارتان دەبرد خواش ھات بە ھاناتانەوە ووتی من دەینێرم بۆ یارمەتیان ھەزار فریشتە بە دوای یەکدا (دێنە خوارێ)}. پاشان ئیبن عەباس باسی ئەوە دەکات: لەو ڕۆژەدا، کاتێک پیاوێکی مسوڵمانی ئەنساڕی شوێنی موشریکێک دەکەوت بۆئەوەى بیکوژێت، دەنگی لێدانی قامچی وسوارچاکێکی بیست لە سەرەوە، دەیووت: (بەرەو پێشەوە، حەیزوم)، سەیری موشریکەکەى کرد لە پێشیەوە کەوتبوو، وشوێنەواری قامچیەکەى بینی لەسەر ڕووی؛ لووتی شکێنرا بوو، ودەموچاوی لەتلەتکرا بوو، ڕووی مۆر هەڵگەڕابوو، ئەنساڕیەکە ئەمەى باسکرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەیە فریشتەیەکە لە فریشتەکانى ئاسمانى سێیەم هاتووە، وحەیزوم ناوی ئەسپی ئەو فریشتەیە، لەو ڕۆژەدا حەفتایان کوشت لە موشریکەکان، وحەفتایان بە دیل گرت. کاتێک دیلەکانیان گرت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبوبەکر وعومەری ووت: چی بکەین وڕاتان چییە سەبارەت بە دیلەکان؟، ئەبوبەکر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە کەسە نزیکەکانى ئێمەن، پێم باشە فیدیەیان -نرخێکیان- لێ وەربگریت بۆئەوەى ئەم نرخە یارمەتیمان بدات وهێزمان زیاتر بێت بۆ جەنگان دژی کافرەکان، بەڵکو خواى گەورە هیدایەتیان بدات بۆ ئیسلام. عومەر ووتی: نەخێر، والله ئەی پێغەمبەری خودا، ڕازی نییم لەسەر ڕای ئەبوبەکر، بەڵکو ڕام ئەوەیە بیانکوژین و هەرکەسێکمان کەسی نزیکی خۆی بکوژێت لەو دیلە موشریکانە، چونکە ئەوانە سەرکردە وگەورەکانى کوفر وگومڕایین، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕای ئەبوبەکری پێ باش بوو، وڕای عومەری ڕەتکردەوە. بەیانیەکەى ئیمامی عومەر هاتەوە، بینی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر دانیشتوون دەگرین، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ لەسەر چی شتێک تۆ وهاوەڵەکەت دەگرین؟ هۆکارەکەم پێ بڵێ بۆئەوەى منیش بگریم، یان بە لایەنی کەمەوە وەکو ئێوە خۆم بهێنمە گریانەوە وبەشدارتان بم، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئەو دەگری؛ چونکە خواى گەورە سزای ئەوانەى پیشانداوە کە وەرگرتنی فیدیەیان (نرخێک بەرامبەر ئازاد کردنی دیلەکانیان) قبوڵکردووە، وسزادانی ئەوان لە نزیکی دارێکە -پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی کرد بۆ دارێک لە نزیکیەوە، وخواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَّوْلَا كِتَـٰبٌ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68) فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَـٰلًا طَيِّبًا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (69)} [الأنفال] واتە:{بۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نییە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لە زەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە (67) ئەگەر نووسراو (و بڕیار)ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە (68) کەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە (69)}، واتا کاتێک مسوڵمانان جەنگان بەرامبەر کافرەکان؛ ئەوانەى دەیانەوێت نوری خودا -ئاینی ئیسلام- لەناو بچێت، نابێت ئەگەر دیلیان لێیان گرت پەلە بکەن لە وەرگرتنی فیدیە -نرخ- بەرامبەر ئازاد کردنیان، وئەمیش نرخێکی کەمە بەرامبەر بەرژەوەندی مەبەست ئەویش بریتیە لەناوبردنیان وکوژاندنەوەى شەڕ وخراپەیانە، ئەگەر خراپە وهێز وشەڕیان بەردەوام بێت؛ باشتر ئەوەیە بە دیلی نەمێننەوە وفیدیە وەرنەگیرێت بەڵکو دەستبەجی بکوژرێن، بەڵام ئەگەر هێز وخراپەیان کەمبوو وزیانیان کەم بوو بۆ سەر ئیسلام ومسوڵمانان؛ ئەوا لەم کاتەدا ئاساییە وەکو دیل بمێننەوە، پاشان خواى گەورە دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمەى)** بۆ مسوڵمانان حەڵاڵکرد. *(واتە: خودایە؛ ئەوەى پەیمانت پێم داوە بۆمی جێبەجێ بکە وڕووبدات، خودایە؛ ئەگەر ئەم کۆمەڵە مسوڵمانە لەناوبچن، تۆ لەسەر زەوی ناپەرسترێیت)، **(دەستکەوتەکانى جەنگ -غەنیمە-: واتە ئەو کەرەستە وسامانەى کافرەکان کە مسوڵمانان دەستی بەسەر دەگرن پاش ئەوەى سەردەکەون بەسەریاندا لە پاش کۆتایی جەنگ)