عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إنَّ لله ملائكةً سَيَّاحين في الأرضِ يُبَلِّغوني مِن أُمَّتِي السَّلامَ».
[صحيح] - [رواه النسائي وأحمد والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە زۆر بەسەر زەویدا دەگەڕێن، ئەگەر کەسێک لەم ئومەتە سەلام بکات لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا ئەو فریشتانە سەلامەکە دەگەیەنن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێن: فڵان سەلامی لێتکرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر