عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «مَنْ احْتَبَسَ فَرَسًا في سَبِيل الله، إيمانًا بالله، وتَصْدِيقًا بِوَعْدِه، فإن شِبَعَهُ وريَّه ورَوْثَهُ وبَوْلَه في مِيْزَانه يوم القيامة».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە، باوەڕی بە خودا هەبێت، پەیمانەکانی بە ڕاست دابنێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر لەوەڕاندنی وئاوخواردنەوەى وپاشەڕۆ فڕێدانى ومیزکردنى پاداشتی (بۆ دەنووسرێت) لە نێو تەرازووەکەیدا».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە و بۆئەوەى بەکاریبهێنێت بۆ جەنگ بەرپا کردن دژی دوژمنان و بۆئەوەى خودا لێی ڕازی بێت وهەروەها بەڕاستدانانێکە بۆ پەیمانی ئەو زاتە مەزنە کە دەفەرموێت: {وَمَا تُنفِقُوا مِنْ خَيْرٍ فَلِأَنفُسِكُمْ وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ ٱللَّهِ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِنْ خَيْرٍ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ} [البقرة: 272] واتە: {ئەوەی ئێوە دەیبەخشن لە دارایی (لە چاکە) ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆتانە ئێوە ھیچ نابەخشن مەگەر لەبەر ڕەزامەندی خوا نەبێت وە ئەوەی دەیبەخشن لە سامان و (چاکە) پاداشتەکەیتان دەست دەکەوێتەوە و ئێوە ستەمتان لێ ناکرێت}، خواى گەورە پاداشتی خاوەنی ئەو ئەسپە دەداتەوە لەسەر هەر ئاو وخواردنێک ئەسپەکە بیخوات یان خواردنەوەیەک یان پاشەڕۆیەک لێوەى دەربچێت، لە ڕۆژی قیامەتدا دەیکاتە سەر تەرازووی چاکەکانی، لە گێڕانەوەیەکدا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەسپ سێ جۆرە: بۆ هەندێک كەس هۆی توشبوونە بە تاوان، بۆ هەندێکیش هۆی پاراستن وپۆشینە . . . ئەوەی كه بووه هۆی پاداشت بۆی: ئەوە کەسێکه لە پێناو خودا ڕایگرتبێت بۆ بەرژەوەندى موسڵمانان، لە دەشتێکی فراوانى سەوز یان لە باخێکدا، هەموو ئەو گژوگیایانەی لەو دەشتە فراوانه سەوزە یان لەو باخەدا دەیخوات بۆی دەنووسرێن به چاکە بە ئەندازەی ئەوەی خواردوویەتی، تەنانەت هەموو پاشەڕۆ ومیزەکەیشی به چاکە بۆی دەنووسرێت، ئەگەر پەتەکەی بپچڕێت تەپۆڵکەیەك یان دوو تەپۆڵکە سەركەوت خودا بە قەدەر جێی پێکانى وپاشەڕۆكانى چاكەی بۆ تۆمار دەكات، کاتێک خاوەنەکەی دەیباتە سەر ھەر چەم وڕووبارێك بۆ ئەوەی ئاوى بدات، خودا بە ئەندازەی ئەو ئاوەی دەیخواتەوە چاکەی بۆ دەنوسێت) [متفق علیه].

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر