عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه:
أَنَّ رَجُلًا قَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ إِنَّ لِي قَرَابَةً أَصِلُهُمْ وَيَقْطَعُونِي، وَأُحْسِنُ إِلَيْهِمْ وَيُسِيئُونَ إِلَيَّ، وَأَحْلُمُ عَنْهُمْ وَيَجْهَلُونَ عَلَيَّ، فَقَالَ: «لَئِنْ كُنْتَ كَمَا قُلْتَ، فَكَأَنَّمَا تُسِفُّهُمُ الْمَلَّ وَلَا يَزَالُ مَعَكَ مِنَ اللهِ ظَهِيرٌ عَلَيْهِمْ مَا دُمْتَ عَلَى ذَلِكَ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2558]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسانێکی نزیک وخزمم هەیە، وپەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنم بەڵام ئەوان دەیپچڕێنن، وبەرامبەریان چاکم بەڵام ئەوان بەرامبەر من خراپن، ولە سەریان ئارام دەگرم وئەوان خراپە دەکەن بەرامبەرم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت، وبەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2558]
پیاوێك سكاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەوەی ئەو بە جوانی مامەڵە دەكات لەگەڵ چەند خزم وكەسێكی نزیكی بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوەن؛ سەردانیان دەكات ودەچێت بۆ لایان بەڵام ئەوان پەیوەندی دەپچڕێنن، وچاكەكار و وەفادارە بەرامبەریان بە پێچەوانەوە ئەوان خراپەكارن وبەرامبەری وشكن وستەمی لێدەكەن، وئارامگرە لەسەریان ولێیان دەبوورێت بەڵام ئەوان دەرهەقی نەفامی دەكەن بە قسە وكردەوە، ئایا بەردەوام بێت لەسەر سەردانی كردنیان لەگەڵ ئەوەی باسكرا؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەگەر بەو شێوەیە بیت كە باست كرد ئەوا تۆ سەرشۆڕ وڕسوایان دەكەیت لە نەفسی خۆیاندا، وەكو ئەوە وایە خۆڵەمێشی گەرمیان دەرخوارد بدەیت؛ بەهۆی زۆری چاكەكانت وخراپی وناشیرینی كردەوەكانیان، بەردەوام لەلایەن الله وە یارمەتیدەرت هەیە بەرامبەریان، وبەرگریت لێدەكات لەئاست ئازاریان ئەگەر تۆ بەردەوام بیت لەسەر چاكەكاریت لەگەڵیان بەو شێوەی باست كرد، وئەوان بەردەوام بن لەسەر خراپەكاریان بەرامبەرت.