عن المُسْتَوْرِد بن شَدَّاد رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما الدنيا في الآخرة إلا مِثْل ما يجعل أحدكم أُصْبُعَهُ في اليَمِّ، فلينظر بِمَ يَرْجع!».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موستەورەدی کوڕی شەدادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی دونیا بە بەراورد لە گەڵ ئاخیرەتدا (بەهەشتدا) وەکو نمونەی یەکێک لە ئێوە وایە کە پەنجەی بخاتە نێو دەریاکەوە وپاشان دەری بهێنێت بزانێت بە چی دەگەڕێتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: ئەگەر ویستت هەقیقەتی دونیا بزانیت بە بەراورد لە گەڵ ئاخیرەت (بەهەشت)، پەنجەت بخەرە نێو دەریاکەوە وپاشان پەنجەت دەربهێنە وسەیر بکە پەنجەت چەندێک ئاوی هێناوە لە گەڵ خۆی؟!! هیچ شتێکی دەرنەهێناوە بە بەراورد لە گەڵ دەریاکە، وئەمەش واتای ئەوەیە دونیا وخۆشیەکانی وماوەکەی ونەمانی چێژەکانی بە بەراورد لە گەڵ بەهەشت وخۆشیەکانی وچێژەکانی وبەردەوامی نیعمەتەکانی وەکو ئەو ئاوەیە کە لە گەڵ پەنجە دێتە دەرەوە و هەموو دەریاکە. وخوای گەورە دەفەرموێت: {فَمَا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ} [التوبة: 38]، واته: {ئەم ژیانەی دونیا لە بەرامبەر خۆشی پاشە ڕۆژدا زۆر کەمە}، هەموو ئەو بەخشین وچێژانەی کە بە بەندەکان دراوە لە دونیا بۆ ماوەیەکی کورتە، وپڕە لە ناڕەحەتی وسەختی، وبۆ ماوەیەکی کورتیش مرۆڤ شانازیان پێوە دەکات وڕیایی دەکات، پاشان بە زوویی نامێنێت، وپاش ئەوە حەسرەت وپەشیمانیە، {وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَيۡءٖ فَمَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتُهَاۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ} [القصص: 60]، واته: {وھەرچی بە ئێوە دراوە ئەوە ھۆی خۆشی وڕابواردنی ژیانی ئەم دونیایە وجوانیەتی وئەو (پاداشتە)ی لای خودایە باشتر ونەبڕاوەیە دەی ئایا ژیر نابن}، ئەوەی لای خوای گەورەیە لە نیعمەتی بەردەوام وژیانی خۆش وکۆشک وشوێنی ئارام؛ ئەمانە دەمێننەوە بۆ هەمیشەیی وگۆڕانکارییان بە سەردا نایەت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر