عن سهل بن سعد الساعدي رضي الله عنه قال: مَرَّ رجلٌ على النبي صلى الله عليه وسلم فقال لرجل عنده جالسٌ: «ما رأيُك في هَذا؟»، فقال: رجل من أَشراف الناس، هذا والله حَرِيٌّ إن خَطب أن يُنْكَحَ، وإن شَفع أن يُشَفَّعَ، فَسكت رسول الله صلى الله عليه وسلم ثم مرَّ رجلٌ آخر، فقال له رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما رأيُك في هذا؟» فقال: يا رسول الله، هذا رجلٌ من فقراء المسلمين، هذا حَرِيٌّ إن خَطب أن لا يُنْكَحَ، وإن شَفَعَ أن لا يُشَفَّعَ، وإن قال أن لا يُسمع لقوله، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «هذا خَيرٌ من مِلءِ الأرض مثل هذا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک بە لای پێغەمبەردا تێپەڕی -صلى اللە علیە وسلم- بە پیاوێک کە لەلای دانیشتبوو فەرمووی: «ئایا ڕات لەسەر ئەم کەسە چییە؟»، ئەویش (پیاوەکە) ووتی: ئەمە کەسێکی ڕێزلێگیراوە لە نێو خەڵکیدا، ئەمە والله شایستەیە: ئەگەر داخوازى بکات (ئافرەتەکەى) پێبدرێت، وئەگەر ناوەندیاری (شەفاعەت) بکات؛ ناوەندیاریەکەى جێبەجێ بکرێت. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، پاشان پیاوێکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ڕات لەسەر ئەم کەسە چییە؟»، ئەویش (پیاوەکە) ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە پیاوێکی هەژاری مسوڵمانە، ئەمە والله شایستە نییە: ئەگەر داخوازى بکات (ئافرەتەکەى) پێبدرێت، وئەگەر ناوەندیاری (شەفاعەت) بکات؛ ناوەندیاریەکەى جێبەجێ بکرێت، وئەگەر شتێک بڵێت کەس گوێی بۆ ناگرێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم (کەسی دووەم) هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر (لە کەسی یەکەم)».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: دوو پیاوی بە لای پێغەمبەردا تێپەڕبوون -صلى اللە علیە وسلم-، یەکێکیان لە پیاوە ڕێز لێگیرا وبەناوبانگەکان بوو لە نێو خەڵکیدا، لەو کەسانە بوو کە قسەکانی گوێی بۆ دەگیرێت وداواکانى جێبەجێ دەکرێت، وکەسی دووەم بە پێچەوانەوە پیاوێکی لاواز بوو لە مسوڵمانان هیچ نرخێکی نییە لە لای زۆر لە خەڵکی، ئەگەر قسە بکات گوێی بۆ ناگیرێت وئەگەر داوایەک وناوەندیاریەک بکات بۆی جێبەجێ ناکرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم -کەسی دووەم- هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر -لە کەسی یەکەم-): واتا لای خواى گەورە کەسی دووەم هێندەی زەوی لە کەسی یەکەم باشترە وڕێزدارترە هەرچەندە کەسی یەکەم ڕێزلێگیراوترە وبەناوبانگترە لە نێو خەڵکی وقەومەکەیدا؛ چونکە خواى گەورە سەیری ناوبانگی وپلەی ڕێزگرتن لە نێو خەڵکی وڕەچەڵەک وسامان وشێوە وجل وسواری وکۆشک وخانوو ناکات بەڵکو سەیری دڵەکان وکردەوەکان دەکات، ولە فەرموودەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن الله لا ينظر إلى صوركم، ولا إلى أموالكم، ولكن إنما ينظر إلى قلوبكم وإلى أعمالكم) [رواه مسلم] واتە: (خواى گەورە سەیری شێوە -ڕواڵەت- وسامانتان ناکات ناکات بەڵکو سەیری دڵتان وکردەوەکانتان دەکات)، ئەگەر دڵ چاک بوو لە نێوان خۆی وخواى گەورە، وگەڕایەوە بۆ لای خواى گەورە، ویادی خواى گەورەی کرد ولە خودا ترسا، وکردەوەکانى بەو شێوەیە بوو کە خواى گەورە لێی ڕازییە؛ ئەوا ئەم کەسە بەڕێزە لە لای خواى گەورە وئەگەر سوێند لەسەر شتێک بخوات کە دەبێت جێبەجێ ببێت ئەوا خواى گەورە بۆی جێبەجێ دەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر