عَنْ أَبٍي سَعِيدٍ الخُدْرِيَّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَلَسَ ذَاتَ يَوْمٍ عَلَى المِنْبَرِ وَجَلَسْنَا حَوْلَهُ، فَقَالَ: «إِنِّي مِمَّا أَخَافُ عَلَيْكُمْ مِنْ بَعْدِي، مَا يُفْتَحُ عَلَيْكُمْ مِنْ زَهْرَةِ الدُّنْيَا وَزِينَتِهَا» فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَوَيَأْتِي الخَيْرُ بِالشَّرِّ؟ فَسَكَتَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقِيلَ لَهُ: مَا شَأْنُكَ؟ تُكَلِّمُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَلاَ يُكَلِّمُكَ؟ فَرَأَيْنَا أَنَّهُ يُنْزَلُ عَلَيْهِ؟ قَالَ: فَمَسَحَ عَنْهُ الرُّحَضَاءَ، فَقَالَ: «أَيْنَ السَّائِلُ؟» وَكَأَنَّهُ حَمِدَهُ، فَقَالَ: «إِنَّهُ لاَ يَأْتِي الخَيْرُ بِالشَّرِّ، وَإِنَّ مِمَّا يُنْبِتُ الرَّبِيعُ يَقْتُلُ أَوْ يُلِمُّ، إِلَّا آكِلَةَ الخَضْرَاءِ، أَكَلَتْ حَتَّى إِذَا امْتَدَّتْ خَاصِرَتَاهَا اسْتَقْبَلَتْ عَيْنَ الشَّمْسِ، فَثَلَطَتْ وَبَالَتْ، وَرَتَعَتْ، وَإِنَّ هَذَا المَالَ خَضِرَةٌ حُلْوَةٌ، فَنِعْمَ صَاحِبُ المُسْلِمِ مَا أَعْطَى مِنْهُ المِسْكِينَ وَاليَتِيمَ وَابْنَ السَّبِيلِ - أَوْ كَمَا قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - وَإِنَّهُ مَنْ يَأْخُذُهُ بِغَيْرِ حَقِّهِ، كَالَّذِي يَأْكُلُ وَلاَ يَشْبَعُ، وَيَكُونُ شَهِيدًا عَلَيْهِ يَوْمَ القِيَامَةِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1465]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ڕۆژێكیان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەسەر مینبەرەکەی دانیشتبوو، وئێمە لە دەوروپشتی دانیشتبووین، وفەرمووی: «ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا خێر شەڕ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، پێی ووترا: ئەوە چیتە؟ قسە دەكەیت لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتێكدا ئەو قسەت لەگەڵدا ناكات؟ وپێمان وابوو وەحی بۆ دادەبەزێت؟ دەڵێت: سەروەرمان ئاڕەقێکی زۆری سڕی، وفەرمووی: «كوا پرسیاركار؟»، وادیاربوو كە پرسیارەكەی پێ باش بوو، فەرمووی: «خێر شەڕ لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت، بەڵام هەندێك لەوەی لە بەهاردا دەڕوێت بکوژە یان ئازاردەرە، جگە لە بخۆری گژ وگیای سەوز نەبێت، دەخوات هەتاوەكو سکی دەڕەوێتەوە، دواتر ڕوو لە خۆر دەكات، وپیسی ومیز دەكات، وجارێكی تر دەخوات، وئەم پارە وسامانە سەوز و بەچێژە، چەند هاوەڵێكی چاكە بۆ مسوڵمان ئەگەر لێی ببەخشێت بە هەژار وهەتیو وڕێبوار -یان بەو شێوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی-، وئەوەی بە بێ مافی خۆی وەریبگرێت، وەكو كەسێك وایە كە هەر دەخوات وتێر نابێت، ولە ڕۆژی قیامەتدا شاهێدی لەسەر دەدات».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1465]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان لەسەر میبنەرەكەی دانیشت وقسەی بۆ هاوەڵانی دەكرد، وفەرمووی:
ئەو شتەی زیاتر لێی دەترسم لەسەر ئێوە لەپاش خۆم بریتیە لە بەرەكەت وخۆشی وچێژ ووڕازاوەییەی ژیانی دونیا، وئەوەی تێیدایە لە جۆرەكانی شتومەك وجل وبەرووبووم وشتی تر لەوانەی خەڵكی شانازی بە جوانیەكەی دەكەن ئەگەرچیش بۆ ماوەیەكی كاتیە.
پیاوێك ووتی: خۆشی ژیانی دونیا نیعمەتێكە لەلایەن الله وە، ئایا ئەم نیعمەتە دەبێتە بەڵا وسزا لەسەرمان؟!
خەڵكی لۆمەی پرسیاركاریان كرد چونكە بینیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگە، وپێیان وابوو توڕەی كرد.
بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەو وەحی بۆ دادەبەزی، پاشان ئارەقی نێوچەوانی لادا، وفەرمووی: پرسیاركار لە كوێیە؟
ووتی: منم.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وستایشی الله ی كرد وپاشان فەرمووی: خێری ڕاستەقینە شەڕ ناهێنێت، بەڵام ئەم چێژ وخۆشیە خێرێكی تەواو نییە چونكە دەبێتە هۆی فیتنە وكێبڕكێ وسەرقاڵبوون پێی لەجیاتی گرنگیدان بە قیامەت، پاشان نمونەیەكی لەسەر ئەم باسە هێنایەوە، وفەرمووی: ڕووەكی بەهار وسەوزە گیا؛ كە جۆرێكە لە ڕووەك ومەڕوماڵات حەزی لێیەتی بەڵام دەیانكوژێت بەهۆی زۆر خواردن لێی یان خەریكە بیانكوژێت، مەگەر لەم حاڵەتە نەبێت كە بخۆری گژ وگیا دەخوات هەتاوەكو لاکانی دەڕەوێتەوە، پاشان ڕوو لە خۆر دەكات وپاشەڕۆی نێو سكی فڕێ دەدات یان میز دەكات، وئەوەی ماوەتەوە لەنێو سكی بەرزی دەكاتەوە بۆ نێو دەمی دەیجوێت ودیسانەوە دەیخوات، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ خواردن.
ئەم پارە وسامانە وەكو ئەو گژ وگیای سەوز وایە بەتام وچێژە، دەكوژێت یان لەوەیە بكوژێت؛ مەگەر هێندەی لێ بەكاربهێنێت كە پێویستە لەڕێگایەكی حەڵاڵەوە ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا زیانی نابێت، باشترین خاوەنداری ئەو سامانە مسوڵمانێكە كە بەشی هەژار وهەتیو وڕێبواری لێ دەدات، ئەمە كەسێكە بە هەقی خۆی وەریدەگرێت بۆیە بەرەكەتی تێدەكەوێت، وئەوەی بە مافی خۆی وەرینەگرێت وەكو كەسێك وایە كە دەخوات وهەرگیز تێر نابێت، ولە ڕۆژی قیامەتدا دەبێتە شاهێد لەسەری.