+ -

عَنْ أَنَسٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
كَانَتْ عَامَّةُ وَصِيَّةِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حِينَ حَضَرَهُ الْمَوْتُ: «الصَّلَاةَ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ، الصَّلَاةَ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ»، حَتَّى جَعَلَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُغَرْغِرُ بِهَا صَدْرُهُ، وَمَا يَكَادُ يُفِيضُ بِهَا لِسَانُهُ.

[صحيح] - [رواه النسائي في السنن الكبرى وابن ماجه] - [مسند أحمد: 12169]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
گرنگترین وەسیەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی سەرەمەرگیدا بریتی بوو لە: «نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا، نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا»، هەتاوەكو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سینگی دەنگی خوڕەخوڕی لێوە دەهات لە وتنیدا، وچیتر نەیدەتوانی بە زمانی ئەم وشانە بڵێت.

[صەحیحە] - - [مسند أحمد - 12169]

شیکردنەوە

زۆربەی وەسیەت وئامۆژگاریەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئومەتەكەی لەكاتی سەرەمەرگیدا بریتی بوو لە: پابەند بن بە نوێژ وبەردەوام بن لەسەریان وبیانپارێزن ولێیان بێ ئاگا مەبن، هەروەها مافی موڵكی دەستی ڕاستتان بدەن لە بەندە وكەنیزەك وبە نەرمونیانی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، هێشتا ئەم وەسیەتانەی دووبارە دەكردەوە هەتاوەكو قوڕگی دەنگی خوڕەخوڕی لێوە دەهات، وچیتر نەیدەتوانی بە ڕوونی بە زمانی بیڵێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەزنی بابەتی نوێژكردن ومافی موڵكی دەستی ڕاست؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كۆتا ئامۆژگاریدا وەسیەتی كردووە سەبارەتیان.
  2. نوێژ كردن لە گەورەترین مافەكانی الله یە لەسەر بەندەكانی، وجێبەجێكردنی مافەكانی خەڵكی بەتایبەتی مافی لاوازەكان وئەوانەی لە ژێر دەستدان جگە لە منداڵەكان؛ لە مەزنترین مافەكانی خەڵكین.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الموري مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان