عَن أَبي عَبْدِ اللهِ الْجَدَلِيِّ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها عَنْ خُلُقِ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم فَقَالَتْ:
لَمْ يَكُنْ فَاحِشًا وَلَا مُتَفَحِّشًا وَلَا صَخَّابًا فِي الْأَسْوَاقِ، وَلَا يَجْزِي بِالسَّيِّئَةِ السَّيِّئَةَ وَلَكِنْ يَعْفُو وَيَصْفَحُ.
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي: 2016]
المزيــد ...
لە ئەبی عبد الله ئەلجەدەلیەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-، سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش ووتی:
«جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو».
[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 2016]
دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ووتی: جوێندان وقسە وكردەوەی ناشیرین لە خوو وڕەوشتی نەبوو، وزۆری لەخۆی نەدەكرد بۆ ووتنی قسەی ناشیاو وبە ئەنقەستیش ئەو وشانەی نەدەووت، ولە نێو بازاڕەكاندا دەنگی بەرز نەدەكردەوە، وبەرامبەر خراپە خراپەی ئەنجام نەئەدا؛ بەڵكو چاكەی ئەنجام ئەدا، ولە ناخیدا لێی دەبووری، وچاوپۆشی دەكرد وپشتگوێی دەخست لە ئاشكرادا.