عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: «بُعِث رسولُ الله صلى الله عليه وسلم لِأَربعين سَنَة، فَمَكَثَ بِمكة ثلاثَ عشرة سنة يوحَى إليه، ثم أُمِرَ بالهِجْرة فَهاجَر عشر سِنِين، ومات وهو ابنُ ثَلاثٍ وستِّين».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا نێردرا (بوو بە پێغەمبەر)، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە و وکەحی (سروشی) بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن (بۆ مەدینە لەوێدا) دە ساڵ ژیا، ولە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا وەحی بۆ دابەزی وبوو بە پێغەمبەر ونێردراوی خودا بۆ هەموو مرۆڤایەتی، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە و وەحی (سروشی) بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆ مەدینە ودە ساڵ لە شاری مەدینە ژیا وبە هەمان شێوە وەحی هەر بۆ دادەبەزی، واتا بە درێژایی بیست وسێ ساڵی پێغەمبەرایەتی وەحی بۆ دادەبەزی، بەڵام لەم فەرموودەیەدا تەنها باسی مەککە کراوە ماناى ئەوە نییە کە لە مەدینە وەحی بۆ دانەدەبەزی چونکە یەکدەنگی ئومەت لەسەر ئەوەیە کە قورئان وسونەت وەکو وەحی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دادەبەزین لە مەککە ومەدینە بە درێژایی بیست وسێ ساڵی پێغەمبەرایەتی، وبەشێکی زۆری سورەتەکانى قورئانی پیرۆز لە مەککە دابەزیوە کە دەوروبەری 86 سورەتە وسورەتەکانى تر لە شاری مەدینە دابەزیووە، ولەوەیە ئەمیش هۆکاری ئەوە بێت باسی مەککە تایبەتکراوە لەم فەرموودەیەدا چونکە زۆرینەى سورەتەکان لە مەککە دابەزیوە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر