عن عائشة رضي الله عنها ، أنَّ أبا بكر دَخَل على النبي صلى الله عليه وسلم بعد وفاته، فَوَضَع فَمَهُ بَيْن عيْنَيْه، ووَضَعَ يديْه على صُدْغَيه، وقال: «وَانَبِيَّاهُ، وَاخَليلاهُ، وَاصَفِيَّاهُ».
[حسن] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەبو بەکر هاتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کۆچی دواییکرد، دەمی خستە نێوچەوانی، ودەستی خستە لاجانگی (لایەکی ڕووخساری)، ووتی: «ئەی پێغەمبەرەکەم، ئەی هاوڕێ نزیکەکەم، ئەی باشترین هاوڕێی هەڵبژێردراوم».
حەسەنە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبو بەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت- هاتە ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەى کۆچی دواییکرد، دەمی خستە نێوچەوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وماچی کرد، ودەستی خستە لاجانگی (لایەکی ڕووخساری لە چاو بۆ گوێ) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: (ئەی پێغەمبەرەکەم، ئەی هاوڕێ نزیکەکەم، ئەی باشترین هاوڕێی هەڵبژێردراوم): واتا -ڕەزاى خواى لێبێت- غەمبار وناڕەحەت بوو بەهۆی کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بەو شێوەیە وەسفی دەکات کە دڵسۆزترین هاوڕێی بووە، ولە هەموو خەڵکی زیاتر خۆشی ویستووە، ولە پێش هەموو کەسێک بوو لە لای تەنانەت بە خۆیشیەوە. وئەمیش پێی دەووترێت (نودبە:النُّدبة) ودروستە وەکو ئەوەى ئەبوبەکرد ئەنجامیدا -ڕەزاى خواى لێبێت- بەمەرجێک ئەگەر لە دڵەوە ناڕازی دەربڕین نەبێت بەرامبەر ئەم ناخۆشییە ودەبڕینی وشەى نەشیاو نەبێت بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە، ودەنگ بەزر نەکاتەوە هەورەکو ئەوەى ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بە هاوار کردن ونیاحە کردن و لەخۆدان ودڕینی جلەکان وقسەى نەشیاو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر