+ -

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رضي الله عنه أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِذَا رَأَى أَحَدُكُمُ الرُّؤْيَا يُحِبُّهَا فَإِنَّهَا مِنَ اللَّهِ، فَلْيَحْمَدِ اللَّهَ عَلَيْهَا وَلْيُحَدِّثْ بِهَا، وَإِذَا رَأَى غَيْرَ ذَلِكَ مِمَّا يَكْرَهُ، فَإِنَّمَا هِيَ مِنَ الشَّيْطَانِ، فَلْيَسْتَعِذْ مِنْ شَرِّهَا، وَلاَ يَذْكُرْهَا لِأَحَدٍ، فَإِنَّهَا لَنْ تَضُرَّهُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 7045]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێی لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بووە کە فەرموویەتی:
«ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەوێکی خۆشی بینی ئەوا لە لایەن خوای گەورەوەیە؛ با حەمد وسوپاسی خودا بکات، وباسی بکات، وئەگەر جگە لە ئەوە ببینێت کە حەزی پێناکات، ئەوا لە شەیتانەوەیە، با پەنا بگرێت لە شەڕی ئەو خەوە وبۆ کەسی باس نەکات، كە بەم شێوەیە (ڕەفتار بكات) ئەوا هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 7045]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەو بینینی خۆش وئاسوودە بەخش لە خوداوەیە، وڕێنموێنی كردووە بۆ حەمد وستایشكردنی الله لەسەر بینینی، وباسی بكات بۆ ئەوانەی خۆشی دەوێت، وئەگەر لە خەوندا شتێكی بینی كە پێی ناخۆشە یان پێی دڵتەنگ دەبێت ئەوا ئەمە لە شەیتانەوەیە؛ با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە، وبۆ كەسی باس نەكات؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا زیانی پێناگەیەنێت، ئەوەی باسكرا خوای گەورە كردوویەتی بە هۆكار بۆ سەلامەتبوون لەو ناخۆشی وزیانانەی كە لەوەیە بەهۆی ئەو خەونەوە تووشی بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەشەكانی خەون بینین: 1- بینینی خەوی چاك: ئەم خەونە هەقە وموژدەیە لەلایەن الله وە، ئیماندار خۆی دەبینێت یان كەسێك خەوی پێوە دەبینێت. 2- قسەی دەروون: ئەم خەونانە ڕوودەدەن بەهۆی بەخەیاڵیدا دێت لەکاتی بەخەربونی. 3- خەون بینین لە شەیتانەوە: ئەمە ترساندن وتۆقاندن وغەمبار كردنە لەلایەن شەیتانەوە بۆئەوەی نەوەی ئادەم دڵتەنگ بێت.
  2. بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە جۆرەكانی خەون؛ دەبێت سێ شت بكات: حەمد وستایشی الله بكات، وموژدەی خۆشی لێ وەربگرێت، وباسی بكات تەنها بۆ ئەو كەسانەی خۆشی دەوێت نەك ئەوانەی ڕقی لێیانە.
  3. بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە ڕێكارەكانی خەونی ناخۆش؛ پێنج شت جێبەجێ دەكرێت: پەنا بە الله بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە، ولە شەڕ وخراپەی شەیتان، وكاتێك خەبەری دەبێتەوە؛ سێ جار تف بكات بەلای چەپیدا، وبۆ هیچ یەكێكی باس نەكات، وئەگەر بیەوێت دیسانەوە بخەوێتەوە ئەوا لەسەر لایەكەی تری بخەوێت؛ ئەگەر ئەمانە جێبەجێ بكات ئەوا زیانی پێناگەیەنێت.
  4. ئیبن حەجەر دەڵێت: دانایی لەوەدایە ئەگەر خەونی خۆش بۆ كەسێك باس بكات كە خۆشی ناوێت لەوەیە بە شێوەیەك لێكی بداتەوە كە پێی ناخۆشە بەهۆی ڕق یان حەسوودیەوە، لەوەیە ڕووبدات بەو شێوەیەی وەسفی كرد یان دەبێتە هۆی دڵتەنگی وغەم بۆی، بۆیە فەرمانكردن بە باس نەكردنی خەونی خۆش بۆ كەسێك حەزی لێناكات هۆكارەكەی ئەمەیە.
  5. حەمد وسوپاسی خواى گەورە لە کاتی بەخشینی نیعمەتەکان ونوێبوونەوەیان؛ ئەمە هۆکارە بۆ بەردەوام بوونیان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی ئورومی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر