عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: كان أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم على عَهدِه ينتظرون العشاء حتى تَخْفِقَ رُءُوسُهُمْ، ثم يصلُّون ولا يَتَوَضَّئُونَ.
[صحيح] - [رواه مسلم وأبو داود واللفظ له]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە (بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو)، پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد، خەوتنێک دەخەوتن بەڵام قووڵ نەبوو -سووکە خەوتنێک- پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت، وهەرکەسێک کردەوەیەکی ئەنجامدابێت لە ژیانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەو نکۆڵی لەم کارە نەکردبێت ئەوا ئەمە لە ڕازی بوون ودانپێدانانە بەو کردەوەیە، وئەم دانپێدانان یان ڕازی بوونە -إقرار-ە یەکێک لە جۆرەکانى سونەت کە سونەتیش چەند جۆرێکە وتە وکردەوە وڕازی بوون -إقرار-، بۆیە هەرکردەوەیەک ئەنجامدرابێت لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەو نکۆڵی لێنەکردبێت ئەوا سونەتی تەقریری پێدەڵێن (واتا ڕازی بووە لەسەر ئەنجامدانى ئەو کردەوەیە ونکۆڵی لێنەکردووە)؛ ئەگەر نوێژەکەیان پوچەڵ بووایە یان ئەم کردەوەیان دروست نەبووایە ئەوا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاگاداریانی دەکردەوە، بەهۆی زانینی یان لە ڕێگەى وەحیەوە پێی دەووترا، بەڵام ئەمە ئەو کردەوانە ناگرێتەوە کە لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدراوە. (هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە -بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو-): واتا سەریان لاردەبووەوە بەهۆی زاڵبوونی باوێشکەوە، ولە گێڕانەوەیەکدا: (هەتاوەکو گوێم لە پرخەیان دەبوو وپاشان هەڵدەستان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت)، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (لەسەر لا پاڵدەکەوتن). (پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت): واتا هەڵدەستان ونوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نوێ نەدەکردەوە؛ چونکە خەوەکەیان قووڵ نەبوو -تەنها سەرخەو شکاندن بوو-، چونکە ئەگەر ئەو جۆرە خەوتنە دەستنوێژی بشکاندایە ئاگاداریانی دەکردەوە وڕازی نەدەبوو -صلى اللە علیە وسلم-. بە کۆکردنەوەى بەڵگەکان ئەوە جێگیرە کە خەوتن دەستنوێژ دەشکێنێت وەکو سەرئاوکردن، هەروەکو -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ولكن من غائط وبول ونوم) واتە: (-دەستنوێژ دەشکێت- بەهۆی پاشەڕۆ فڕێدان ومیزکردن وخەوتن)، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (العين وكاء السَّه فمن نام فليتوضأ) واته: (چاو بەستەرەوەى پاشەوەیە؛ بۆیە هەرکەسێک خەوت با دەستنوێژ بگرێت)، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (العين وكاء السَّه، فإذا نامت العينان استطلق الوكاء) واتە: (چاو بەستەرەوەى پاشەوەیە؛ ئەگەر چاوەکان بخەون بەستنەوەکە نامێنێت -دەکرێتەوە-)؛ واتا کاتێک مرۆڤ ئاگای لە خۆی بێت وچاو کراوە بێت ئاگادارە چی بەسەردا ڕوودەدات لە با دەرچوون وشتی تر بەڵام کاتێک بخەوێت ئاگای لە خۆی نامێنێت. بۆیە ئەم فەرموودانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى خەوتن دەستنوێژ دەشکێنێت، بەڵام ئەم فەرموودەیە وگێڕانەوەکانى تر بەڵگەن لەسەر ئەوەى خەوتن دەستنوێژ ناشکێنێت؛ چۆن تێگەیشتن یەکگرتوو بێت لە نێوان ئەم فەرموودانە؟ (پرخە وپاڵکەوتن لەسەر لا -بۆ سەرخەو شکاندن) ئەگەر خەوەکە قووڵ نەبێت چونکە جاری وا هەیە کەسێک پرخەی دێت بەڵام خەوەکەى قووڵ نەبووە، وهەروەها لەسەر لا پاڵکەوتن ماناى ئەوە نییە خەوەکەى قووڵ بێت، بەم شێوەیە تێگەیشتن لە بەڵگەکان کۆدەکرێتەوە بۆئەوەى هەندێکیان پەک نەخرێت وکردەوەى پێنەکرێت. وسەرەنجام: ئەگەر مرۆڤ خەوەکەى قووڵ بوو بەشێوەیەک هەموو هەستێکی نەما ئەوا دەبێت دەستنوێژ نوێ بکاتەوە، وئەگەر خەوەکە قووڵ نەبوو ئەوا واجب نییە دەستنوێژ نوێ بکاتەوە، بەڵام باشتر وسەلامەتتر ئەوەیە دەستنوێژ نوێ بکاتەوە ئەمیش بۆئەوەى پەرستنەکەى دروست بێت ویەدەگ -احتیاط- وەربگرێت. وئەگەر گومانى هەبوو لەوەى خەوەکەى قووڵ بووە یان نا؟ ئەوا دەستنوێژەکەى ناشکێت؛ چونکە بنچینە ئەوەیە دەستنوێژی هەیە وشتی یەقین ودڵنیایی لاناچێت بە شتی گوماناوی. پێشەوا شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (ئەو خەوتنەى کە گومانى لێی هەیە: ئایا بای لێدەرچووە یان نا؟ ئەمە دەستنوێژ ناشکێنێت؛ چونکە دەستنوێژەکەى جێگیرە بۆیە یەقین ودڵنیایی لاناچێت بە شتی گوماناوى).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر