+ -

عَنْ لَقِيطِ بْنِ صَبِرَةَ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
كُنْتُ وَافِدَ بَنِي الْمُنْتَفِقِ -أَوْ فِي وَفْدِ بَنِي الْمُنْتَفِقِ- إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: فَلَمَّا قَدِمْنَا عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَلَمْ نُصَادِفْهُ فِي مَنْزِلِهِ، وَصَادَفْنَا عَائِشَةَ أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ، قَالَ: فَأَمَرَتْ لَنَا بِخَزِيرَةٍ، فَصُنِعَتْ لَنَا، قَالَ: وَأُتِينَا بِقِنَاعٍ -وَالْقِنَاعُ: الطَّبَقُ فِيهِ تَمْرٌ- ثُمَّ جَاءَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: «هَلْ أَصَبْتُمْ شَيْئًا؟ أَوْ أُمِرَ لَكُمْ بِشَيْءٍ؟» قَالَ: قُلْنَا: نَعَمْ، يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: فَبَيْنَا نَحْنُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جُلُوسٌ، إِذْ دَفَعَ الرَّاعِي غَنَمَهُ إِلَى الْمُرَاحِ، وَمَعَهُ سَخْلَةٌ تَيْعَرُ، فَقَالَ: «مَا وَلَّدْتَ يَا فُلَانُ؟»، قَالَ: بَهْمَةً، قَالَ: «فَاذْبَحْ لَنَا مَكَانَهَا شَاةً»، ثُمَّ قَالَ: «لَا تَحْسِبَنَّ» وَلَمْ يَقُلْ: لَا تَحْسَبَنَّ «أَنَّا مِنْ أَجْلِكَ ذَبَحْنَاهَا، لَنَا غَنَمٌ مِائَةٌ لَا نُرِيدُ أَنْ تَزِيدَ، فَإِذَا وَلَّدَ الرَّاعِي بَهْمَةً، ذَبَحْنَا مَكَانَهَا شَاةً» قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِنَّ لِي امْرَأَةً وَإِنَّ فِي لِسَانِهَا شَيْئًا -يَعْنِي الْبَذَاءَ- قَالَ: «فَطَلِّقْهَا إِذن»، قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ لَهَا صُحْبَةً، وَلِي مِنْهَا وَلَدٌ، قَالَ: «فَمُرْهَا» يَقُولُ: عِظْهَا، «فَإِنْ يَكُ فِيهَا خَيْرٌ فَسَتَفْعَلْ، وَلَا تَضْرِبْ ظَعِينَتَكَ كَضَرْبِكَ أُمَيَّتَكَ» فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَخْبِرْنِي عَنِ الْوُضُوءِ، قَالَ: «أَسْبِغِ الْوُضُوءَ، وَخَلِّلْ بَيْنَ الْأَصَابِعِ، وَبَالِغْ فِي الِاسْتِنْشَاقِ إِلَّا أَنْ تَكُونَ صَائِمًا».

[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه] - [سنن أبي داود: 142]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە لەقیتی کوڕی سەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
سەرکردەى بەنی مونتەفیق -یان لە نێو شاندی بەنی مونتەفیق- بووم کاتێک هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک گەیشتین لە ماڵەکەى خۆیدا نەبوو، وگەیشتین بە عائیشە دایکی ئیمانداران، فەرمانى کرد كە دەفرێک لە خەزیرەمان^ بۆ دروست بکرێت وئامادە کرا، وسینیەک لە خورما پێشکەشمان کرا، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «ئایا بە هیچ شتێک خزمەتتان کراوە یان فەرمانکراوە بەوەی پێشکەشتان بکرێت؟»، ووتمان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، کاتێک لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووین، شوانێک بەپەلە پەزەکانى خستە نێو گەوەڕەوە، وبەرخێکی (بچووکی) تێدا بوو دەگریا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چی بێچوویەکی بووە ئەی فڵان؟»، ووتی: مەڕی مێ، فەرمووی: «لە جیاتی ئەوە مەڕێک بۆ ئێمە سەر ببڕە»، پاشان فەرمووی: «وا گومان مەبەن کە بەهۆی ئێوە سەرمان بڕیوە، سەد پەزمان هەیە ونامانەوێت ژمارەیان زۆر بێت، بۆیە هەرکاتێک مەڕێکی مێ لەدایک دەبێت، مەڕێک لە جیاتی ئەوە سەردەبڕین»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرێکم هەیە وهەندێک شت دێتە سەر زمانى -شتی هەڵە وناڕەوا دەڵێت-؟ فەرمووی: «کەواتە تەڵاقی بدە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ماوەیەکی زۆرە پێکەوەین، ومنداڵم لە ئەو هەیە، فەرمووی: «فەرمانى پێبکە -ئامۆژگاری بکە- ئەگەر خێری تێدا بێت -ئامۆژگاریەکە- جێبەجێ دەکات، ولە خێزانەکەت مەدە -ئازاری پێمەگەیەنە- بەو شێوەیەی لە كەنیزەكەت دەدەیت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک شتم پێ بڵێ سەبارەت بە دەستنوێژگرتن؟ فەرمووی: «بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت». ^(خەزیرە: جۆرێکە لە خواردن)

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 142]

شیکردنەوە

لەقیتی کوڕی سەبر -ڕەزای خوای لێبێت- بە شاندێك لەگەڵ خەڵكانێكی تر لە هۆزەكەی (بەنی مونتەفیق) هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: کاتێک گەیشتین پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵى خۆیدا نەبوو، وگەیشتین بە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەویش فەرمانی كرد بەوەی شۆربایەكمان بۆ دروست بكرێت لە ئارد وگۆشت، ودەوریەكی پێشكەشمان كرد كە خورمای تێدا بوو. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات، وفەرمووی: ئایا هیچ خواردنێكتان پێشكەشكراوە؟ ووتمان: بەڵێ، لەقیت دەڵێت: کاتێک لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووین، شوانێک پەزەکەی پێغەمبەری هێنا -صلى اللە علیە وسلم- وخستیانیە نێو گەوەڕەوە، وبەرخێکی بچووکی هەڵگرتبوو هاواری دەكرد، ووتی: چی بێچوویەکی بووە؟ ووتی: مەڕی مێ. فەرمووی: لە جیاتی ئەوە مەڕێکی گەورە بۆ ئێمە سەر ببڕە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وا گومان مەبەن کە بەهۆی ئێوە سەرمان بڕیوە، سەد پەزمان هەیە ونامانەوێت ژمارەیان زۆر بێت، ئەگەر بێچوویەكی نوێیان بێت لە جێی ئەوە مەڕێک سەردەبڕین، لەقیت دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرێکم هەیە وزمانی درێژە، وشەی ناشیاو دەڵێت، چۆن هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەم؟ فەرمووی: کەواتە تەڵاقی بدە. ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ماوەیەکی زۆرە پێکەوەین، ومنداڵم لە ئەو هەیە. فەرمووی: ئامۆژگاری بکە ئەگەر خێری تێدا بێت ئامۆژگاریەکەت قبوڵ دەكات، وئەگەر قبوڵی نەكرد بە لێدانێك لێی بدە كە ئازاری پێنەگات، ولە خێزانەکەت مەدە بەو شێوەیەی لە كەنیزەكەت دەدەیت. پاشان لەقیت ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک شتم پێ بڵێ سەبارەت بە دەستنوێژگرتن؟ فەرمووی: لەكاتی دەستنوێژگرتندا؛ ئاو دەبێت بگات بە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن، وهەر ئەندامێك دەبێت مافی خۆی وەربگرێت، هیچ شتێك لە فەرز وسونەتەكانی دەستنوێژگرتن جێمەهێڵە وهەمووی جێبەجێ بكە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکانی دەست وپێیەكانت لەكاتی شۆردنیان، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووتت لەكاتی دەستنوێژگرتندا؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت بۆئەوەی ئاو نەچێتە نێو گەدەتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێزلێنان لە میوان؛ ڕێگەپێدراوە.
  2. ڕێكی وجوانی لە دەستنوێژگرتندا دوو جۆرە: 1- واجب: دەستنوێژگرتن تەنها بەمەیان جێبەجێ دەبێت، ئەمیش بریتیە لە شۆردنی هەموو شوێنەکانى ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن ودەبێت ئاو پێیان بگات. 2- سونەت: ئەگەر جێبەجێ نەکرێت دەستنوێژەکە دروستە، ومەبەست لێی ئەوەى زیادە بۆ سەر شۆردنی واجب لە دوو یان سێ جار شۆردن، شەریعەت هانی داوە بۆ ئەنجامدانى چونکە سونەتە.
  3. سونەتە بە ئاو نێوان پەنجەکانى دەست وپێی بشوات لەکاتی دەستنوێژدا، وئاو پێیان بگات.
  4. تەیبی دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە سونەتەكانی دەستنوێژگرتنی پێی ووت؛ چونكە پرسیاركار بنچینەی دەستنوێژگرتنی دەزانی.
  5. یەكێك لە ڕەوشت وسیفەتە جوانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو گرنگی دەدا بە هەست وسۆزی خەڵكی وڕەچاوی دەروون وحاڵیانی دەكرد.
  6. فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر واجبێتی ئاو ڕادانە نێو دەم ودەرکردنی لەکاتى دەستنوێژگرتندا.
  7. فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە زیاد لە پێویست ئاو ڕابدرێـتە نێو لووت ودەربکرێت -پەرش بکرێت- لەکاتى دەستنوێژگرتندا؛ مەگەر بۆ ڕۆژووگر نەبێت لەم حاڵەتەدا سونەت نییە، چونكە لەکاتى بەڕۆژوو بووندا ئەگەری هەیە لە ڕێگەی لووتەوە ئاو بچێتە نێو گەروو وئەمیش دەبێتە هۆی پوچەڵبوونەوەى ڕۆژوو.
  8. فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هیجرەت -كۆچكردن- واجب نییە لەسەر هەموو ئەوانەی مسوڵمان بوون؛ چونكە بەنی مونتەفیق وهۆزی تر كۆچیان نەكرد بەڵكو شاندیان نارد، هەمان شت جێبەجێ دەبێت بەسەر ئەوانەی مسوڵمان دەبن ولە شوێنێكدان كە دەتوانن دروشمەكانی ئاینەكەیانی تێدا دەربخەن.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر