1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە عەماری کوڕی یاسرم بینی (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ ووتی: چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی

عن حسان بن بلال قال: رأيت عمار بن ياسر رضي الله عنه توضأ فخَلَّلَ لِحْيَتَهُ، فقيل له: -أو قال: فقلت له:- أَتُخَلِّلُ لِحْيَتَك؟ قال: «وما يمنعُني؟ ولقد رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يُخَلِّلُ لِحْيَتَه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حەسانی کوڕی بیلالەوە دەڵێت: عەماری کوڕی یاسرم بینی -ڕەزای خوای لێبێت- (دەستەکانی تەڕ کرد) وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشدا هێنا (وەکو شانەکردن)، پێی ووترا، یان ووتی: پێیم ووت: ئایا ئاو دەهێنیت بە نێو ڕیشتدا؟ (عەمار) ووتی: «چی ڕێگرم دەبێت لەمە؟ پێغەمبەری خودام بینی -صلى الله عليه وسلم- بە پەنجەکانی ئاوی دەهێنایە نێو ڕیشی».

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

حەسانی کوڕی بیلال باسی ئەوە دەکات کە عەماری کوڕی یاسری بینی -ڕەزای خوای لێبێت- لە کاتی دەستنوێژگرتندا؛ دەستەکانی تەڕ کرد وپاشان پەنجەکانی بە نێو ڕیشیدا هێنا (وەکو شانەکردن)، پێی سەیر بوو ئەم شێوازە چونکە پێشووتر نەیدەزانى هەتاوەکو عەماری بینی ئەنجامیدا. عەمار -ڕەزای خوای لێبێت- وەڵامی دایەوە بەوەى هیچ ڕێگرێک نییە لەسەر ئەم کردەوەیە، چونکە ئەو پێغەمبەری خودای بینیووە ئەنجامیداوە -صلى اللە علیە وسلم-. ودەست تەڕکردن وهێنانى پەنجەکان بە نێو ڕیشدا (وەکو شانەکردنی) دوو شێوازی -سیفەتی- هەیە: 1- چنگێکی ئاو دەهێنێت، ودەیخاتە ژێر ڕیشیەوە، بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، هەتاوەکو دەچێتە نێو ڕیشیەوە. 2- چنگێکی ئاو دەهێنێت، لە سەرەوە بە دەستی وپەنجەکانى بە نێو ڕیشدا بڵاوی دەکاتەوە، وەکو شانەکردن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا