عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إذا اسْتَيقظَ أحدُكم من منامه فتوضأَ فليَستنثرْ ثلاثا، فإن الشيطان يبيت على خَيشُومه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێکتان لە خەو هەستا ودەستنوێژی گرت ئەوا با سێ جار ئاو ڕاداتە نێو لووتی (بە هەناسە هەڵی بمژێت) ودەری بکات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (هەرکەسێکتان لە خەو هەستا ودەستنوێژی گرت): واتا ویستی دەستنوێژ بگرێت. (ئەوا با سێ جار ئاو ڕاداتە نێو لووتی (بە هەناسە هەڵی بمژێت) ودەری بکات): واتا با ناوەوەى لووتی پاک بکاتەوە وئەوەى تێیدایە دەریبکات، ئەم کردەوەیە سێ جار ئەنجامبدات، واتە ئاوەکە هەڵمژێت ودەری بکات -فن بکات- وبا زیاد لە پێویست ئەم کردەوەیە بکات مەگەر بە ڕۆژوو بێت لە ترسی چوونە ژوورەوەى ئاو بۆ نێو قوڕگ. (چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە): هۆی ئەنجامدانى ئەم کردەوەیە ڕوونکراوەتەوە بۆ کەسێک هەستا بێت لە خەو ئەویش ئەوەیە کە مرۆڤەکان شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتیان دەمێننەوە بۆ ئەوەى ئەگەر نەیانتوانى لە خەودا وەسوەسە وخەوی ناخۆشی بۆ بهێنن ئەوا لەسەر لووتی دەمێننەوە بۆ ئەوەى خەوی ناخۆشی بۆ بهێنن وبیخەنە مێشکیەوە، وبێبەشی بکەن لە خەو بنینی خۆش، کە مێشک شوێنی بینینی ئەو خەونانەن، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە شۆردنی ناوەوەى لووتەکان بۆ لابردنی پیسی وچڵکی شەیتان، لووت یەکێکە لە ڕێگاکان بەرەو دڵ وهیچ دەرگایەکی لەسەر نییە هەروەکو گوێیەکان، ولە فەرموودەی تردا هاتووە: شەیتان ناتوانێت شتی داخراو بکاتەوە، بۆیە فەرمانکراوە بە داخستنی دەم لە کاتی باوێشکدا بۆ ئەوەى شەیتان نەچێتە ژوورەوەى دەم.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر