عن يحيى المازني رحمه الله قال: ((شَهِدتُّ عمرو بن أبي حسن سأل عبد الله بن زيد عن وُضوء النبي صلى الله عليه وسلم ؟ فدعا بتَور من ماء، فتوضَّأ لهم وُضُوء رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فأكفَأ على يديه من التَّورِ، فغسَل يديه ثلاثًا، ثم أدخل يدهُ في التور، فمَضْمَض واسْتَنْشَق واسْتَنْثَر ثلاثا بثلاثِ غَرَفَات، ثم أدخل يده فغسل وجهه ثلاثا، ثم أدخل يده في التور، فغَسَلَهُما مرَّتين إلى المِرْفَقَين، ثم أدخل يدَه في التَّور، فمَسَح رأسَه، فأَقْبَل بهما وأَدْبَر مرَّة واحدة، ثم غَسَل رِجلَيه)). وفي رواية: ((بدأ بمُقَدَّم رأسه، حتى ذَهَب بهما إلى قَفَاه، ثم رَدَّهُما حتَّى رَجَع إلى المكان الذي بدأ منه)). وفي رواية ((أتانا رسول الله صلى الله عليه وسلم فأخْرَجنا له ماء في تَورٍ من صُفْرٍ)).
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها الرواية الثانية: متفق عليها الرواية الثالثة : رواها البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە یەحیای مازنیەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: (سەیری عەمرو کوڕی ئەبی حەسەنم دەکرد کە پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد سەبارەت بە دەستنوێژی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای تەشتێک (سەتڵێک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت، لە تەشتەکەوە ئاو کردە سەر دەستەکانیدا، وسێ جار شۆردیانی، ودەستی خستە ناو تەشتەکەوە، ئاوی ڕادایە ناو دەمی وئاوی ڕادایە ناو لووتی وئاوەکەی دەرکرد سێ جار بە سێ چنگ لە ئاو (فمَضْمَض واسْتَنْشَق واسْتَنْثَر ثلاثا)، پاشان دەستی خستە ناو تەشتەکە وئاوی دەرهێنا وسێ جار دەموچاوی شۆرد، پاشان هەردوو دەستی -باڵی- خستە ناو تەشتەکەوە وشۆردیانی هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو تەشتەکە وسەری مەسح کرد؛ کە دەستە تەڕەکەی بەرەو پێشەوە وپاشەوە برد بە سەریدا یەک جار، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد). ولە ریوایەتێکدا: (سەرەتا بە پێشەوەی سەری دەستی پێکرد، هەتا بەرەو پشتی سەرەوەی بردی، وپاشان دەستی گەڕانەوە بۆ ئەوە شوێنەی کە لێوەی دەستی پێکرد). ولە ریوایەتێکدا: (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لامان وئاومان بۆی دەرهێنا لە تەشتێکی مس).
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

بەهۆی سووربوونی پێشینی چاک -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- لە سەر شوێنکەوتنی سونەت، پرسیاریان دەکرد سەبارەت بە چۆنیەتی کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆ ئەوەی ئەوانیش وەکو ئەو کردەوە بکەن، لە فەرموودەیەدا عەمرو باسی ئەوە دەکات کە مامى بینی پرسیاری لە عبداللەی کوڕی یەزید -ڕەزاى خواى لێبێت- کرد سەبارەت بە چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، وعبدالله ویستی بە شێوەیەکی کرداری پێی نیشانبدات چونکە بەم شێوەیە باشتر لێی تێدەگات، وباشتر دەمێنێتەوە لە بیرگەدا، بۆیە داواى تەشتێک ئاوی کرد وسەرەتا بە شۆردنی دەستەکانى دەستیپێکرد، چونکە کەرەستەى شۆردنن لە تەشتەکەوە ئاوی کردە سەر دەستەکانیدا وسێ جار شۆردیانی، وپاشان دەستی ناو تەشتەکەوە چنگێک ئاوی دەرهێنا کە ئاوی ڕادەدایە ناو دەمی ودەرکرد وئاوی هەڵمژیە ناو لووتی ودەری کرد ئەمەی سێ جار دووبارە کردەوە (دەم: يتمضمض -ئاو ڕادانە ناو دەم ودەرکردنی-، لووت: یستنشق -هەڵمژین- ویستنثر -دەرکردنی ئاوی ناو ناو لووت پاش هەڵمژینی-)، پاشان بە چنگی دەستەکانى ئاوی دەرهێنا لە تەشتەکە وسێ جار دەموچاوی شۆرد، پاشان بە چنگ ئاوی دەرهێنا بۆ هەردوو دەستی شۆرد هەتا ئانیشکەکان [ئانیشکەکانیشی شۆرد] دوو جار -دەستی ڕاست- ودوو جار -دەستی چەپ-، پاشان دەستی تەڕ کرد ومەسحی کردە سەر قژیدا ودەستی لە پێشەوە بەرەو پشتی سەری برد -قژی بە کاملی مەسح کرد- وپاشان دەستی گەڕانەوە بۆ شوێنی سەرەتای مەسحەکە -پێشەوەى قژی-؛ ئەم کرەوەیەی کرد بۆ ئەوەى سەرەوە وبنی قژ ئاو لێی بدات، پاشان پێیەکانى هەتا قاپە ڕەقەکانى -گوێزنگەکانى- شۆرد [شۆردنەکە قاپەڕەقەکانیشی گرتەوە]، عبداللەی کوڕی زەید -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەوەى ڕوونکردەوە کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەم کردەوانەى ئەنجامدا کاتێک هات بۆ لایان، وئاویان بۆی دەرهێنا لە تەشتێکی مس، بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی پێبگرێت، وعبدالله ئەمەى ڕوونکردەوە بۆ ئەوەى بیسەلێمێنت کە بە دڵنیایەوە یەقینی هەیە لە سەر ئەم کردەوانەى کە ئەنجامی دەدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر