1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە هەر نەفسێک بە ستەملێکراوی کوژرا بێت؛ ئەوا بەشێک لە خوێنەکەى لە سەر یەکێک لە کوڕەکانی ئادەمە، چونکە ئەو یەکەم کەس بوو کە تاوانی کوشتنی هێنایە ئاراوە

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه مرفوعًا: «ليس مِنْ نَفْسٍ تُقْتَلُ ظُلماً إِلاَّ كَان على ابنِ آدَمَ الأَوَّل كِفْلٌ مِن دمِهَا؛ لِأَنَّه كان أوَّل مَن سَنَّ القَتْلَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر نەفسێک بە ستەملێکراوی کوژرا بێت؛ ئەوا بەشێک لە خوێنەکەى لە سەر یەکێک لە کوڕەکانی ئادەمە، چونکە ئەو یەکەم کەس بوو کە تاوانی کوشتنی هێنایە ئاراوە».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی هۆکاری هەڵگرتنی تاوانی بەشێک لەو خوێنانە دەکات کە لە پاش ئەوەوە دەڕژێن لە لایەن یەکێک لە نەوەکانی ئادەمەوە، ووتراوە: قابیل هابیلی برای کوشت بە هۆی حەسوودی، بۆیە ئەو دووانە یەکەم بکوژ وکوژراون لە نەوەکانی ئادەم، بۆیە قابیل تاوانێکی بەشێک لەو خوێنانە هەڵدەگرێت کە لە پاش ئەوەوە دەڕژێن، چونکە ئەو یەکەم کەس بووە کەتاوانى کوشتنی هێنایە ئاراوە، وئەوەی دوای ئەو بکوژێت ئەوا شوێنی ئەو کەوتووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

18 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
SW Kiswahili السواحيلية