عن سعيد بن الحارث: أنه سأل جابرا رضي الله عنه عن الوضوء مما مَسَّتِ النارُ، فقال: لا، قد كنا زمن النبي - صلى الله عليه وسلم - لا نجد مثل ذلك الطعام إلا قليلا، فإذا نحن وجدناه، لم يكن لنا مَنَادِيلُ إلا أَكُفَّنَا، وسَوَاعِدَنَا، وأَقْدَامَنَا، ثم نصلي ولا نتوضأ.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەعیدی کوڕی حاریسەوە دەڵێت: پرسیاری لە جابر کرد -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە دەستنوێژگرتن (پاش خواردنێک) کە لەسەر ئاگر (لێنرا بێت)، ئەویش (جابر) ووتی: «نەخێر، لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

سەعیدی کوڕی حاریس پرسیاری لە جابری کوڕی عبدالله کرد -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بە دەستنوێژگرتن (پاش خواردنێک) کە لەسەر ئاگر (لێنرا بێت) یان برژێندرا بێت یان هاوشێوەى ئەمانە، ئایا واجبە دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە؟ ئەویش (جابر) ووتی: نەخێر، دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە واجب نییە، وپاشان بەڵگەى لەسەر ئەم وتەی ڕوونکردەوە، ووتی: لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو بۆئەوەى چەوری وماوەى خواردنەکە لەسەر دەستەکانمان لابەرین؛ بەڵکو ئێمە پاش لێسینەوەى پەنجەکانمان دەستمان دەسڕی بە نێو لەپ، وبازوو، وپێیەکانمان وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر