1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، وبە دەستی دیسانەوە تەڕ کرد سەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە

عن عبد الله بن زيد رضي الله عنه يَذْكُر أنه: «رأى رسول الله صلى الله عليه وسلم توضأ فَمَضْمَض، ثم اسْتَنْثَرَ، ثم غسل وجهه ثلاثا، ويَدَه اليُمنى ثلاثا والأخرى ثلاثا، ومسح برأسه بماء غير فَضْلِ يَدِهِ، وغسل رجْلَيْه حتى أنْقَاهُما».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی یەزیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد (مَضْمَض)، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد (فنی کرد - اسْتَنْثَرَ)، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، ودەستی دیسانەوە تەڕ کرد وسەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی یەزید -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی چۆنیەتی دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات، باسی ئەوەى کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت وئاوی ڕادایە نێو دەمیەوە ولە ناو دەمی سوڕاندی (بۆ ئەوەى پاشماوەکانی خواردن بێتە دەرەوە) وئاوەکەى دەرکرد، وپاشان ئاوی ڕادیە نێو لووتی وهەڵمژی وئاوەکەى دەکرد بۆ ئەوەی هەرشتێک لە نێو لووتدایە بێتە دەرەوە (فنی کرد)، پاشان سێ جار دەموچاوی (ڕووی) شۆرد، پاشان دەستی ڕاست سێ جار ودەستی چەپی سێ جار شۆرد هەتا ئانیشکەکان (ئانیشکەکانى شۆرد)، پاشان دەستی تەڕکرد وسەری (قژی) مەسحی کرد (کە بێگومان سەر گوێش دەگرێتەوە، واتا: بەهەمان ئەو ئاوەى سەری پێ مەسحکرد، پەنجەى شایەتمانى هەردوو دەستی خستنە ناو گوێیەکانیشی وبە پەنجە گەورەکانى پشتی گوێیەکانى مەسحکرد. ئەم بەشە لەم فەرموودەدا باسنەکراوە بەڵام باسکردنی سەر گوێش دەگرێتەوە بەڵام لە فەرموودەی تردا باسکراوە)، پاشان هەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا گوێزنگەکانی (قولەپێکانی یان قاپەڕەکانى) هەتا پاکبوونەوە وهیچ ناخاوێنیەکیان پێوە نەما.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية