عن المغيرة بن شعبة رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم توضأ، فمسح بِنَاصِيَتِهِ، وعلى العِمَامة والخُفَّين.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بە سەر پەرچەمیدا*، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى». *(پەرچەم: لێرەدا مەبەست کۆتا شوێنی پێشەوەی مووی قژی کەسی ئاساییە لە سەردا، کە دەکەوێتە سەرەوەى ناوچەوانەوە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

موغیرەی کوڕی شوعبە -ڕەزای خوای لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی دەستنوێژگرتندا دەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا کە مەبەست لە پەرچەم لێرەدا کۆتا شوێنی پێشەوەی مووی قژی کەسی ئاساییە لە سەردا، کە دەکەوێتە سەرەوەى ناوچەوانەوە، پاشان مەسحی کردە سەر مێزەرەکەى، وهەروەها مەسح کردن لەسەر خوفەکانیش* سونەتە، هەروەکو لەم فەرموودەیە ولە فەرموودەی تریش هاتووە. *(خوفەکان: وەکو گۆرەوى وان لە پێ دەکرێن بەڵام لە پێست -جلد- دروستکراون)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر