عن أبي هريرة، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا صلاةَ لِمن لا وُضوءَ له، ولا وُضوءَ لِمن لم يَذْكر اسم الله تعالى عليه».
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت (نەیوتبێت: (بسم الله) لە سەرەتاى دەستنوێژدا)».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئاماژە بەوە دەکات کە کەسێک دەستنوێژی نەبێت نوێژەکەى دروست نییە (واتا: فەریزەکەى لەسەر لاناچێـت وئەم نوێژە لای خواى گەورە قبوڵ نابێت)، هیچ ناکۆکیەک نییە لە نێوان زانایان سەبارەت بە بەشی یەکەمی ئەم فەرموودەیە هەرکەسێک دەستنوێژی نەبێت نوێژەکەى قبوڵ ناکرێت، وبەهەمان شێوە فەرموویەتی کەسێک ناوی خودای نەهێنا بێت (نەیوتبێت: بسم الله) پێش دەستنوێژگرتن ئەوا دەستنوێژەکەى دروست نییە؛ وسەبارەت بە بەشی دووەمی فەرموودەکە ڕای جیاواز هەیە لە نێوان زانایان، لە مەزهەبی ئیمام ئەحمەد: وتنی (بسم الله) واجبە، ولە مەزهەبی جمهوردا: ووتنی (بسم الله) واجب نییە بەڵکو سونەتێکە لە سونەتەکانى دەستنوێژگرتن چونکە لە ژمارەیەکی زۆر فەرموودەدا باسی دەستنوێژگرتن کراوە بەڵام باسی وتنی: (بسم الله) نەکراوە لە پێش دەستنوێژگرتن وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە وتنی (بسم الله) پێش دەستنوێژگرتن واجب نییە، وئەمە ڕای پەسەندە، وتنی: (بسم الله) پێش دەستنوێژگرتن سونەتە وباشتر وایە بووترێت پێش دەستنوێژ گرتن بۆ جێبەجێکردنی سونەت، وسەبارەت بە واتاکەی وتراوە: (لا وضوء لمن یذكر اسم الله -تعالى- عليه) بە واتاى: دەستنوێژگرتنەکەى کامڵ وتەواو نییە، نەک بە واتاى: دەستنوێژەکەى دروست نییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر