عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «يَعْقِدُ الشيطان على قَافِيَةِ رأسِ أحدِكم، إذا هو نام، ثلاث عُقَدٍ، يَضْرِب على كل عُقْدَةٍ: عليك لَيلٌ طويل فَارْقُدْ، فإن استيقظ، فذكر الله تعالى انحَلَّتْ عُقْدَةٌ، فإن تَوضِّأ، انْحَلّتْ عُقدَةٌ، فإن صلى، انْحَلَّتْ عُقَدُهُ كُلُّها، فأصبح نشيطا طَيِّبَ النفس، وإلا أصبح خَبِيثَ النَّفْس كَسْلَان».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک دەخەون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە، ئەگەر هەستا، ویادی خوای گەورەی کرد ئەوا گرێیەک دەکرێتەوە، ئەگەر دەستنوێژی گرت ئەوا گرێیەکی تر دەکرێتەوە، ئەگەر نوێژ بکات، ئەوا هەموو گرێکان دەکرێنەوە، بۆیە ڕۆژی بەسەردا دێت کە چالاک وگورجە ونەفس ودەروونی پاک وئاسوودەیە، بەڵام ئەگەر وا نەکات (هەڵنەسێت بۆ نوێژ) ئەوا ڕۆژی بەسەردا دێت کە نەفس ودەروونی قورس وناڕەحەت وتەمەڵە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشت سەری ئەو کەسەی دەخەوێت، گرێکان: لەسەر واتا ڕاستەقینەکەیەتی هەروەکو چۆن ساحیرەکان گرێ دەدەن لە سەر ئەو کەسانەی سیحریان لێدەکەن؛ کە پەتێک دەبەن وگرێ دەدەن وهەندێک قسە دەڵێن کە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو کەسەی کە سیحری لێکراوە، لە ریوایەتێکدا -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: (على قَافِيَة رأس أحدكم بالليل حَبْلٌ فيه ثلاث عُقَد)، [رواه ابن ماجه]، واته: (گرێ دەدات لە پشتی سەرتان لە شەودا بە پەتێک کە سێ گرێی تێدایە). وبە تایبەت لە پشتی سەرەوە دەبەسترێن چونکە ناوەندی هێزە، وشوێنی کاریگەری شەیتانە وبە خێرایی وەڵامی دەداتەوە؛ بۆیە ئەگەر گرێیان بدات ئەوا دەتوانێت زاڵ بێت بە سەر ڕۆحی مرۆڤەکە و وای لێدەکات بخەوێت. (لە بەستنەوەی هەر گرێیەک) واتە: بە دەستەکانى توند گرێکە دەبەستێت ودەڵێت: (بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە)، واتا: ماوەیەکی زۆری شەو ماوە بۆ خەوتن، بۆیە بە ویستی خۆت بخەوە، وئەگەر هەستایت ئەوا کاتی پێویست ماوە بۆ شەو نوێژکردن یان بۆ قامەت کردنی نوێژی بەیانی، (بخەوە) واتا: بگەڕێوە بۆ خەوەکەوەت. (ئەگەر هەستا، ویادی خوای گەورەی کرد ئەوا گرێیەک دەکرێتەوە) بەهۆی یادکردنی خواى گەورە، ( ئەگەر دەستنوێژی گرت ئەوا گرێیەکی تر دەکرێتەوە) وتا: گرێیەکی تر دەکرێتەوە بەهۆی بەرەکەت وپیرۆزی دەستنوێژەوە، ولە ریوایەتەکەى (مسلم) دا: (فإن توضأ انحلت عقدتان)، واته: (ئەگەر دەستنوێژ بگرێت ئەوا دوو گرێ دەکرێنەوە). وخۆشۆردن (غوسڵ)یش دەگرێتەوە ئەگەر لەشگران بێت بەهۆی دەستنوێژشکانی گەورە (الحدث الأكبر). ( ئەگەر نوێژ بکات) ئەگەر ڕکاتێکیش بێت، (ئەوا گرێیەک دەکرێتەوە) هەر سێ گرێکە دەکرێنەوە، ولە ریوایەتەکەى (البخاري): (انحلت عُقده كلها)، واته: (هەموو گرێکان دەکرێنەوە). ( بۆیە ڕۆژی بەسەردا دێت کە چالاک وگورجە): دڵخۆشە بەهۆی ئەوەى خواى گەورە سەرکەوتووی کردووە بۆ پەرستن وپاداشت وەرگرتن ونەمانى گرێکانى شەیتان. (دەروونی پاک وئاسوودەیە) بەهۆی ئەوەى خواى گەورە پیرۆز وبەرەکەتی هێناوەتەوە سەری بەهۆی ئەم کردەوە چاکە، (بەڵام ئەگەر وا نەکات) واتا: ئەگەر ئەو سێ کردەوەى پێشوو نەکات، (ئەوا ڕۆژی بەسەردا دێت کە نەفس ودەروونی قورس وناڕەحەت وتەمەڵە) واتا: حاڵی دەگۆڕێت؛ بەهۆی ئەوەی شەیتان وایلێکرد هەست بە سەرشۆڕی بکات پاش ئەوەى ڕاهاتبوو لەسەر ئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکە. الحافظ ابن حجر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ( ئاماژەی ڕوون ئەوەیە کە شەونوێژکردن وا دەکات کە ڕۆح ونەفس ئاسوودە ودڵخۆش بێت، وئەگەرچیش ئەو کەسەی شەو نوێژ دەکات ئەم باسانە نەزانێت وهەستیان پێنەکات وپێچەوانەکەیشی ڕاستە، بۆ دووپاتکردنەوەى ئەم باسە ئاماژە دەکەین بۆ وتەی خواى گەورە کە دەفەرموێت: {إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـٔٗا وَأَقۡوَمُ قِيلًا} [المزمل: 6]، واته: {بەڕاستی ھەستانی شەو دوای خەو (بۆ خودا پەرستی) قورسترە وگرانترە لە ڕووی کردارەوە (لە ھی ڕۆژ وبەھێزترە بۆ دڵ)، دروستترە لە ڕووی ووتنەوە}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر