عن أبي عبد الله ويقال أبو عبد الرحمن ثوبان مولى رسول الله صلى الله عليه وسلم رضي الله عنه قال: سمعت رسول لله صلى الله عليه وسلم يقول: «عليك بكثرة السجود؛ فإنك لن تسجد لله سجدة إلا رَفَعَكَ الله بها دَرَجة، وحَطَّ عنك بها خَطِيئة».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەوباونەوە -ڕەزای خوای لێبێت- خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات (دەسڕێتەوە)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هۆکاری ئەم فەرموودەیە: مەعدانی کوڕی تەڵحە دەڵێت: (هاتم بۆ لای سەوبان ووتم: کردەوەیەکم پێ بڵێ بەهۆیەوە خواى گەورە بمکاتە بەهەشت، یان ووتی: بە خۆشەویستترین کردەوە لای خودا، (سەوبان) بێدەنگ بوو، پاشان پرسیاری کرد وهەر بێدەنگ بوو، سێیەم جار پرسیاری کرد، ووتی: ئەو پرسیارەم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- كرد وباسی ئەم فەرموودەیەی کرد، و (مەعدان) دەڵێت: گەیشتم بە ئەبو دەرداء هەمان پرسیارم لێکرد وهەمان ئەم فەرموودەیەی سەوبانی باسکرد). فەرموودەکە: (سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن)، واتا: دەستی پێوە بگرە وبەردەوام بە لەسەری، (چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات (دەسڕێتەوە))، وئەمیش وەکو فەرموودەی رەبیعەی کوڕی کەعبی ئەسلەمی کە بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ى ووت: داوات لێدەکەم کە هاوەڵی تۆ بم لە بەهەشتدا، فەرمووی: (فأعني على نفسك بكثرة السجود)، واته: (پەیمانم پێبدە کە زۆر سوجدە ببەیت). وهەروەها پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (ما من عبد يسجد لله سجدة إلا كتب الله له بها حسنة ومحا عنه بها سيئة ورفع له بها درجة فاستكثروا من السجود)، واته: (هەر بەندەیەک سوجدەیەک بۆ خواى گەورە ببات؛ ئەوا خودا چاکەیەکی بۆ دەنووسێت وخراپەکی لەسەر لادەبات وپلەیەک بەرزی دەکاتەوە؛ بۆیە زۆر سوجدە ببەن (واتا: زۆر نوێژ بکەن)). سوجدە بردن بۆ خواى گەورە لە باشترین پەرستنەکانە، چونکە ئەوپەڕی نیشاندانی ملکەچی وبەندایەتیە بۆ خوای گەورە، وڕێزدارترین وشکۆدارترین شوێنی مرۆڤ کە ناوچەوانێتی دەخرێتە سەر ئەو زەویەی کە پێیەکان لە سەری ڕێدەکەن؛ ئەمەش نیشاندانى ئەوپەڕی ملکەچی وزەلیلیە بەرامبەر خوای گەورە. ومەبەست لەم سوجدەیە سوجدەی ناو نوێژە نەک سوجدە بردن بە تەنها بە بێ نوێژ چونکە هیچ بەڵگەیە نیە لەسەری جگە لەو سوجدانە نەبێت کە بەڵگەى لەسەر هاتووە وەکو سوجدەی تیلاوە وسوجدەی سوپاسگوزاری (شوکر)، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی پاداشتی ئەو کەسە دەکات کە سوجدە دەبات ودوو سوودی گرنگی تێدایە: 1/ خودا پلەیەک بەرزی دەکاتەوە وپلەی لە دڵی خەڵکی بەرز دەبێتەوە، وکردەوە چاکەکانی زیاد دەکات. 2/ خراپەیەکی لەسەر لادەبرێـت (دەسڕێتەوە)، بۆیە مرۆڤ دەگاتە ئەوپەڕی کامڵبوونی دەستدەکەوێت ئەویش بەهۆی: لاچوونی ئەو خراپانەى کە پێیان دڵتەنگ وخەفەتبارە وبە دەستهێنانى پاداشت کە پێی خۆشە، مرۆڤ پێی خۆشە پلەکانى پێ بەرز بێتەوە، ومرۆڤ حەز بە گوناهەکان ناکات، بۆیە ئەگەر پلەیەک بەرز بێتەوە وخراپەیەکی لەسەر لابچێت، ئەوا ئامانجەکەی بەدەستهێنا وڕزگاری بوو لەوەى لێی دەترسا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر