عن ابن عباس رضي الله عنهما مرفوعاً: «عَيْنَانِ لاَ تَمسُّهُمَا النَّار: عَيْنٌ بَكَتْ من خَشْيَة الله، وعَيْنٌ بَاتَت تَحْرُسُ في سَبِيل الله».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «دوو چاو دۆزەخ بەریان ناکەوێت: چاوێک لە ترسی خوای گەورە بگری، وچاوێک لە پێناو خوای گەورە پاسەوانی گرتبێت».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: چاوێک لە ترسی خوای گەورە گریا بێت ئەوا دۆزەخ پێی ناگات وبەری ناکەوێت، کاتێک مرۆڤ بیر لە مەزنی خوای گەورەی دەکاتەوە وبیر لە دەسەڵاتی دەکات بە سەر بەندەکانیەوە، وسەیری حاڵی خۆی وکەموکورتی دەکات بەرامبەر فەرمانەکانی خوای گەورە؛ ئەوا دەگری وەکو ڕەجا وهیوایەک بە ڕەحمەتی خوای گەورە ولە ترسی سزا وتوڕەیی خودا؛ بۆیە ئەم جۆرە کەسە مژدەی پێدراوە بە ڕزگاربوون لە دۆزەخ. وچاوێکی تر دۆزەخ بەری ناکەوێت وپێی ناگات: ئەوەیە کە شەونخونی دەکات بۆ پاسەوانی کردن لە پێناو خوای گەورە لە سەنگەرەکانی جەنگدا بەرامبەر دوژمن ئەمیش بۆ پاراستنی ڕۆحی مسوڵمانان. کاتێک دەفەرموێت: (ئاگری دۆزەخ بەریان ناکەوێت وپێیان ناگات): لێرەدا باسکردنی بەشێکە لە لاشە ومەبەست لێی هەموویەتی، واتە هەر کەسێک لە ترسی خوای گەورە بگری وهەر کەسێک لە پێناو خوای گەورە پاسەوانی بکات؛ ئەوا خوای گەورە لاشەی ئەم دوو کۆمەڵە حەرام دەکات لەسەر دۆزەخ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر