عن عقبة بن عامر رضي الله عنه ، قال: كانت علينا رعاية الإبل فجاءت نَوبتي فرَوَّحْتُها بعَشِيٍّ فأدركتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم قائما يُحدث الناس فأدركت ُمن قوله: «ما من مسلم يتوضأ فيُحسن وُضُوءه، ثم يقوم فيصلي ركعتين، مقبل عليهما بقلبه ووجهه، إلا وجَبَتْ له الجنة»، قال فقلت: ما أجود هذه فإذا قائل بين يدي يقول: التي قبلها أجود فنظرتُ فإذا عمر قال: إني قد رأيتك جئت آنفا، قال: «ما منكم من أحد يتوضأ فيبلغ -أو فيُسبِغُ- الوضوء ثم يقول: أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله إلا فتُحِتْ له أبواب الجنة الثمانية يدخل من أيها شاء».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەرکی بایەخدان بە وشترەکان بە ئێمە سپێردرا بوو ونۆرەی من هات لە ئێوارەدا گەڕامەوە وگەیشتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە وەستا بوو وقسەی بۆ خەڵکی دەکرد وبیستم کە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە»، دەڵێت: ووتم: «چەند وتەیەکی بە نرخە»، دەستبەجێ لەوێدا گوێم لە کەسێک بوو لە پێشمدا ووتی: «ئەو وتەی پێشووتر بە نرختر بوو»، بینیم عومەری کوڕی خەتاب ووتی: «بینیم تۆزێک پێش ئێستا هاتیت»، پاشان ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێکتان بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت وپاشان بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا عبد الله ورسوله)*؛ ئەوا هەر هەشت دەرگاکەى بەهەشتی بۆ دەکرێتەوە لە هەردەرگایەک بیەوێت دەچێتە ژوورەوە». *(واتا: شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری خودایە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی زیکرێک (ویردێک) دەکات کە سونەتە لە پاش دەستنوێژگرتن بخوێندرێت، عوقبەی کوڕی عامر -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێـت: (ئەرکی بایەخدان بە وشترەکان بە ئێمە سپێردرا بوو ونۆرەی من هات لە ئێوارەدا): واتای ئەم قسەیە ئەوەیە کە بە نۆرە شوانێتی وچاودێری وشترەکانیان دەکرد وکۆمەڵێک ئامادە دەبوون و وشترەکانیان دەهێنا وهەر ڕۆژێک وکەسێکیان شوانێتی وچاودێری وشترەکانی دەکرد؛ بۆ ئەوەى نەرم ونیان بێت بەرامبەریان، وئەوانی تر بچن بۆ کار وبەرژەوەندی خۆیان. وکاتێک دەڵێت: (لە ئێوارەدا گەڕامەوە): مەبەستی ئەوەیە لە شوانی وچاودێری وشترەکان گەڕایەوە لە کۆتایی ڕۆژدا وپاشان هات بۆ دانیشتنێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە گوێی لێبوو فەرمووی: («هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت): واتا بە جوانی دەستنوێژ بکرێت فەرز وسونەتەکانى جێبەجێ بکات وبە جوانی ئەنجامی بدات بە گوێرەی سونەت وسونەتە لە پاش دەستنوێژگرتنەکە بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله)*، وهەروەها سونەتە ئەم نزایەش بخوێندرێت کە لە گێڕانەوەى (الترمذي) هاتووە لەگەڵ ئەم فەرموودەیە: (اللهم اجعلني من التوابين واجعلني من المتطهرين)**. وهەروەها ئەم نزایەش سونەتە بخوێندرێت: (سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت، وحدك لا شريك لك، أستغفرك وأتوب إليك)^ [رواه النسائي في عمل اليوم والليلة مرفوعا]. وکاتێک -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: («وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە»): واتا دڵی ئامادە بێت وبیری لای خوێندنەوەکانی بێت ودڵی سەرقاڵی شوێنێکی تر نەبێت، وبەم دوو وشەیە هەموو جۆرەکانی ملکەچی وخشوعی باسکردووە چونکە ملکەچی لە ئەندامەکانەوەیە وخشوع لە دڵەوەیە. (-عوقبە- دەڵێت: ووتم: «چەند وتەیەکی بە نرخە»): واتا چەند بە نرخە ئەم وشانە یان سوودانە یان موژدانە یان پەرستنانە، و بەنرخیەکەی لە چەند ڕوویەکەوەیە، لەوانەش: ئاسانە وهەموو کەسێک دەتوانێت ئەنجامی بدات بە بێ ناڕەحەتی، وهەروەها پاداشتی مەزنە. *(واتە: شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله, خودا تاكە هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری -نێردراوی- خودایە)، **(واتە: خودایە، لەو کەسانە بم کە بەردەوام تەوبە دەکەن وبەردەوام خۆیان پاک دەکەنەوە -لە تاوانەکان وهەموو شتە پیسەکانی تر-)، ^( واتە: پاک وبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگار، وهەموو سوپاسێک بۆ تۆ، شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ، تۆ تاکیت وهیچ شەریک وهاوبەشێکت نییە، داواى لێخۆشبوونت لێدەکەم وتەوبە دەکەم لە تاوانەکانم)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر