عن جابر بن سمرة رضي الله عنه أن رجلا سأل رسول الله صلى الله عليه وسلم أَأَتَوضأ من لحوم الغنم؟ قال: «إن شِئْتَ فتوضأْ، وإن شِئْتَ فلا تَوَضَّأْ» قال أتوضأ من لحوم الإبل؟ قال: «نعم فتوضَّأْ من لحوم الإبِل» قال: أُصَلي في مَرَابِضِ الغَنم؟ قال: «نعم» قال: أُصلي في مَبَارِكِ الإبِل؟ قال: «لا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد؛ ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی پەز -مەڕ وبزن-؟ فەرمووی: «ئەگەر ویستت دەستنوێژ بگرە، وئەگەر ویستت دەستنوێژ مەگرە»، ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر؟ فەرمووی: «بەڵێ، دەستنوێژ بگرە لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر»، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟ فەرمووی: «بەڵێ»، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟ فەرمووی: «نەخێر».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
واتاى فەرموودەکە: (ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی پەز -مەڕ وبزن-؟): ئەمە پرسیارکردنە لە لایەن هاوەڵێکەوە سەبارەت بە گۆشتی مەڕ وبزن، ئایا پاش خواردنی گۆشتی مەڕ وبزن مەرجە مرۆڤ دەستنوێژ نوێ بکاتەوە بۆئەوەى نوێژ ئەنجامبدات یان مەرج نییە؟ فەرمووی: (ئەگەر ویستت دەستنوێژ بگرە، وئەگەر ویستت دەستنوێژ مەگرە): پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا لە نێوان ئەنجامدانى دەستنوێژ و وازلێهێنانى، هەردوویان دروستن. (ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر؟): واتا ئایا واجبە لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر دەستنوێژ نوێ بکەمەوە بۆ نوێژ ئەنجامدان، یان مەرج نییە؟ فەرمووی: (بەڵێ، دەستنوێژ بگرە لە پاش خواردنی گۆشتی وشتر): بەڵێ، واجبە پاش خواردنی گۆشتی وشتر دەستنوێژ نوێ بکەیتەوە ئەگەرچیش گۆشتێکی کەم بخۆیت، بەڵام دەستنوێژگرتنەوە لە پاش خواردنەوەى شیر وشلەى (مەرگەى) گۆشتی وشتر واجب نییە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى نەکردووە بە هۆزی (عورنییەن:العُرَنِيِّينَ) بەوەى دەستنوێژ نوێ بکەنەوە لە پاش خواردنی شیری وشتر، لەکاتێکدا فەرمانى پێیانکرد کە شیرەکەى بخۆنەوە، ودواخستنی ڕوونکردنەوەى حوکم لە کاتی پێویستدا دروست نییە -جائیز نییە-. (ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟): واتا ئایا دروستە لەو شوێنانە نوێژ بکەم کە پەز -مەڕ وبزن- تێیاندا دەمێننەوە. (فەرمووی: بەڵێ): واتا دروستە مرۆڤ لە گەوڕی پەزدا نوێژ بکات چونکە هیچ ترسێک نییە لە پەزەکان -کە هێرشی بکەنە سەر یان پەیوەندی بە جۆری پاشەڕۆکەى هەیە-. (ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟): واتا ئایا دروستە لەو شوێنانە نوێژ بکەم کە وشترەکان پشووی تێدا دەدەن ودەمێننەوە بۆ خەوتن خواردن وخواردنەوە. (فەرمووی: «نەخێر»): واتا لەو شوێنانە نوێژ مەکە؛ چونکە ترس هەیە لەوەی وشترەکە هێرش بکاتە سەرت بەهۆی هاری وشترەوە لە هەندێک حاڵەتدا، ئەمیش نوێژخوێن تووشی زیان وترس وداچڵەکاندن وشتی تر دەکات -یان لەوەیە پەیوەندی بە جۆری پاشەڕۆی وشترەوە هەبێت-، بەڵام لە پەزدا ئەمە بوونی نییە وزیان وئازار ناگەیەنێت.