عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما قال: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : «يا عبد الله، لا تكن مثل فلان كان يقوم الليل، فترك قيام الليل».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی عبد الله، وەکو فڵان مەبە؛ شەونوێژی ئەنجامدەدا بەڵام وازی لە شەونوێژکردن هێنا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عبداللە کوڕی عەمروی ئاگادار کردەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بەوەى نەکات واز لە شەونوێژکردن بهێنێت وەکو فڵان کەس، وباسی ناوی نەکرد بۆئەوەى دایبپۆشێت، وپێویستە مسوڵمان ئاگادار بێت لەوەى زیادەڕەو نەبێت لە پەرستنەکاندا وزۆر لە خۆی نەکات لە شتێک کە لە توانایدا نەبێت، وئەگەر کەسێک بەم شێوەیە بێت ئەوا دینداری قورس دەبێت لەسەری چونکە کردەوە وپەرستنەکان زۆرن، بۆیە ئەمیش وایلێدەکات لە کۆتاییدا لاواز بێت وبچڕێت لە ئەنجامدانى ئەم پەرستنە؛ چونکە خواى گەورە هەندێک پەرستنی واجب کردووە لەسەر بەندەکانى لە هەندێک کاتدا دەبێت ئەنجامبدرێن بەڵام لە هەندێک کاتی تردا ئەنجام نادرێن، ئەمیش بۆ ئاسانکاری وڕەحمەت بەرامبەریان، چونکە مرۆڤ ئەگەر مامناوەند بوو ئەوا کردەوەکەى بەردەوام دەبێت، ودەتوانێت هەموو مافەکان جێبەجێ بکات، مافى خواى گەورە، مافى نەفس، ومافى خێزان وهاوڕێ؛ بە شێوەیەکی ئاسان ونەرمونیان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن أحب الأعمال إلى الله أدومها وإن قل) واتە: (خۆشەویستترین کردەوە لای خواى گەورە؛ ئەوەیە کە (بەندە) لەسەری بەردەوام بێت ئەگەرچیش کردەوەکە کەم بێت)، بۆیە پێویستە مرۆڤ هەندێک بەش دابنێت لە قورئانی پیرۆز کە لە شەونوێژدا بیخوێنێتەوە و لەسەری بەردەوام بێت بە پێی تواناى.ی

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان