1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەی ئەهلی قورئان، (نوێژی) ویتر ئەنجامبدەن؛ خواى گەورە ویترە (تاکە)، و ویتری (تاکی) خۆشدەوێت

عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «يا أهل القرآن، أوتروا؛ فإن الله وتر، يحب الوتر».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی ئەهلی قورئان، (نوێژی) ویتر ئەنجامبدەن؛ خواى گەورە ویترە (تاکە)، و ویتری (تاکی) خۆشدەوێت».

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا فەرمانکراوە بە هاوەڵان وئەهلی قورئان؛ بەوەى نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، چونکە خواى گەورە تاکە (ویترە) لە زاتی مەزنیدا ولە سیفات وکردەوەکانیدا وتاکی (ویتری) خۆشدەوێت. مەبەست لە ئەهلی قورئان: ئەوانەیە کە باوەڕیان بە قورئان هەیە بە شێوەیەکی گشتی، ئەوەى دەیخوێنێتەوە وئەوەیشی کە نایخوێنێتەوە، ئەگەرچیش فەرموودەکە زیاتر سەبارەت بە ئەوانەیە کە دەیخوێننەوە و لەبەری دەکەن، وخەتابی دەڵێت: مەبەست ئەوانەیە کە دەیخوێننەوە و لەبەرى دەکەن، بەتایبەت باسی ئەوان کراوە، چونکە ڕێز وپلەپایەى تایبەتیان هەیە وئاماژەیە بۆ گرنگی پێدانیان، بۆیە پێویستە هاوەڵان وئەهلی قورئان گرنگی بە نوێژی ویتر بدەن، ئەگەرچیش لە هەموو مسوڵمانێک داواکراوە کە نوێژی ویتر ئەنجامبدات، بەڵام ئەهلی قورئان تایبەتمەندی خۆیان هەیە لەسەر خەڵکی تر، چونکە ئەوانە نمونە و(قدوە)ن بۆ خەڵکی، چونکە زانستیان هەیە کە هاندەرەوە بۆ پەرستنەکان وکردەوە چاکەکان لەکاتێکدا خەڵکی تر ئەم زانستەیان نییە، بۆیە شایستەترە فەرمان بە ئەوان بکرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

13 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج