+ -

عن عائشة رضي الله عنها والمغيرة بن شعبة رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يقوم من الليل حتى تَتَفَطَّرَ قَدَمَاهُ فقلت له: لم تَصْنَعُ هذا يا رسول الله، وقد غفر اللهُ لك ما تقدم من ذنبك وما تأخر؟ قال: «أَفَلَا أحب أن أكونَ عبدا شَكُورًا».
[صحيح] - [حديث عائشة -رضي الله عنها-: متفق عليه. حديث المغيرة بن شعبة -رضي الله عنه-: متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- وموغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت-: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا (درزی تێدەکەوت)». (عائیشە دەڵێت): پێیم ووت: بۆ ئاوا دەکەیت ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتێکدا خودا لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە؟ فەرمووی: «ئایا نابێت حەز بکەم کە بەندەیەکی سوپاسگوزار بم (بۆ خودا) ؟!».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (ئەوەندە) لە شەودا دەوەستا (بۆ شەونوێژکردن) هەتاوەکو پێیەکانی هەڵدەقڵیشا (درزی تێدەکەوت)، چونکە عائیشە گومانی وابوو لە ترسی گوناهـ وبۆ داواى لێخۆشبوونی خواى گەورە بەم شێوەیە خودا دەپەرستێت -لەکاتێکدا ئەو لێخۆشبوونی یەکلایی بووەتەوە بۆیە پێویست بە پەرستن ناکات بەم شێوەیە-، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: بۆ ئاوا دەکەیت ئەی پێغەمبەری خودا، لەکاتێکدا خودا لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (ئایا نابێت حەز بکەم کە بەندەیەکی سوپاسگوزار بم -بۆ خودا- ؟!)، هۆکاری ئەم پەرستنە لێخۆشبوونە لە هەموو گوناهەکان وهەروەها ئەو نیعمەت وبەخشینانەیە کە خواى گەورە بە پێغەمبەری بەخشیووە -صلى اللە علیە وسلم-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ
پیشاندانی وەرگێڕانەکان