عن عائشة رضي الله عنها قالت: «من كلِّ الليل أَوْتَرَ رسول الله صلى الله عليه وسلم : من أول الليل، وأوسطه، وآخره، وانتهى وِتْرُهُ إلى السَّحَرِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتی سەحەر* نوێژی ویتری تەواو دەکرد». *(سەحەر: ماوەیەکی کەمە پێش بانگی نوێژی بەیانی (ماوەى پارشێو کردن))
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی کاتی نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات لە بەشەکانى شەودا، ونوێژی ویتری لە هەموو بەشەکانى شەو ئەنجامدەدا، جاری وا بوو لە سەرەتای شەودا پاش نوێژی عیشا، وجاری وا بوو لە ناوەڕاستی شەودا، وجاری وا بوو لە سێیەکی کۆتایی شەودا یان کۆتا کاتژمێری شەو (ماوەیەکی کەم پێش بانگی نوێژی بەیانی).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر