عن علي بن ربيعة، قال: شهدت علي بن أبي طالب رضي الله عنه أتي بدابة ليركبها، فلما وضع رجله في الركاب، قال: بسم الله، فلما استوى على ظهرها، قال: الحمد لله الذي سخر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنين، وإنا إلى ربنا لمنقلبون، ثم قال: الحمد لله، ثلاث مرات، ثم قال: الله أكبر، ثلاث مرات، ثم قال: سبحانك إني ظلمت نفسي فاغفر لي إنه لا يغفر الذنوب إلا أنت، ثم ضحك، فقيل: يا أمير المؤمنين، من أي شيء ضحكت؟ قال: رأيت النبي صلى الله عليه وسلم فعل كما فعلت ثم ضحك، فقلت: يا رسول الله، من أي شيء ضحكت؟ قال: «إن ربك تعالى يَعجب من عبده إذا قال: اغفر لي ذنوبي، يعلم أنه لا يغفر الذنوب غيري»
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...
لە عەلی کوڕی ڕەبیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاژەڵێکی بۆ هێندرا بۆئەوەى سواری بێت، کاتێک سواری بوو وپێی خستە نێو ڕکێبی ئاژەڵەکە؛ ووتی: (بسم الله) (واتە: بەناوی خودا)، کاتێک چووە سەر پشتی؛ ووتی: (الحمد لله الذي سخر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنين، وإنا إلى ربنا لمنقلبون)*، پاشان ووتی: (الحمد لله) سێ جار، پاشان ووتی: الله أکبر، سێ جار، پاشان ووتی: (سبحانك إني ظلمت نفسي فاغفر لي إنه لا يغفر الذنوب إلا أنت)**، پاشان پێکەنی، پێی ووترا: ئەی پێشەوای ئیمانداران بەهۆی چیەوە پێدەکەنی؟ ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدا هەروەکو چۆن من ئەنجامم دا پاشان پێکەنی، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی پێکەنیت؟ فەرمووی: «پەروەردگارت لە بەندەکەى ڕازی دەبێت وپێی سەیر دەبێت، ئەگەر بڵێت: (اغفر لي ذنوبي)^، دەزانێت جگە لە من کەس لە تاوانەکان خۆش نابێت». *(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئاسانی کرد بۆ ئێمە کە ئەمە بەکاربهێنین؛ ئەگەر خودا بۆمانی ئاسان نەکردایە نەماندەتوانى بەکاریبهێنین، وئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە)، **(واتە: پاکی وبێگەری تۆ خودا، من ستەمم لە نەفسی خۆم کرد، لێم خۆش بە، تەنها تۆ لە تاوان وگوناهەکان خۆش دەبیت)، ^(واتە: لە تاوانەکانم خۆش بە)
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
لە عەلی کوڕی ڕەبیعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لە گەورە پیاوچاکانی تابیعینە دەڵێت: سەیرم کرد عەلی کوڕی ئەبی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاژەڵەکەى بۆ هێندرا، بۆئەوەى سواری بێت، کاتێک سواری بوو وپێی خستە نێو ڕکێبی ئاژەڵەکە؛ ووتی: (بسم الله) (واتە: بەناوی خودا) واتا بەناوى خودا دەچمە سەر پشتی ئەم ئاژەڵەوە بۆ دەستپێکردنی سەفەرەکەم، کاتێک چووە سەر پشتی؛ ووتی: (الحمد لله: حەمدوسوپاس بۆ خودا): لەسەر بەخشینی ئەم نیعمەتە مەزنە بە ئێمە، ئەم ئاژەڵە دڕندەیە کە بە ئاسانی هێور نابێتەوە؛ بە ئاسانی گوێ بۆ فەرمانەکانی ئێمە دەگرێت بۆ ئەوەى سواری پشتی ببین وسەفەرەکەمانی پێ ئەنجامبدەین. (الذي سخر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنين، وإنا إلى ربنا لمنقلبون: ئەو خودایەی کە ئاسانی کرد بۆ ئێمە کە ئەمە بەکاربهێنین؛ ئەگەر خودا بۆمانی ئاسان نەکردایە نەماندەتوانى بەکاریبهێنین): واتا ئەم سواریەی بۆمان زەلیل کرد ونەمادەتوانی بەم شێوەیە بەکاریبهێنین. (وإنا إلى ربنا لمنقلبون:وئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە )، پاشان ستایشی خودای کرد وفەرمووی: (الحمد لله) سێ جار، حەمد وسوپاسکردنێکی بێ سنوور وئەم دووبارە کردنەوەیە بۆ هەستکردنە بە مەزنێتی خواى گەورە وبەندە ناتوانێت وەکو پێویست حەمد وسوپاسی خودا بکات وڕێز وپلەپایەی بزانێت بۆیە پێویستە بە ئەوپەڕی توانای هەوڵی پەرستنی بدات. پاشان فەرمووی: (الله أکبر)، سێ جار، ودووبارە کردنەوە بۆ دانپێدانانە بە مەزنێتی خودا، پاشان ووتی: (سبحانك:پاکی وبێگەری تۆ خودا): واتا بە بێ سنوور تۆ بە پیرۆز ومەزن دادەنێم. (إني ظلمت نفسي:من ستەمم لە نەفسی خۆم کرد): ئەمیش بەهۆی ئەوەى نەمتوانى وەکو پێویست مافەکانى تۆ لەسەرم جێبەجێ بکەم؛ لە سوپاسکردنی نیعمەتە مەزنەکان بەهۆی بێئاگا بوونم لە یادکردنت. (فاغفر لي:لێم خۆش بە): واتا تاوانەکانم بپۆشە و بەهۆیانەوە سزام مەدە. (إنه لا يغفر الذنوب إلا أنت:تەنها تۆ لە تاوان وگوناهەکان خۆش دەبیت): ئەمیش ئاماژە کردنە بۆ کەموکورتی بەندە سەرەڕای زۆری بەخیشنەکانی خواى گەورە. (پاشان پێکەنی، پێی ووترا): لە چاپێکی سەحیحی -الشمائل- ئیبن رەبیعە دەڵێت: ووتم: (ئەی پێشەوای ئیمانداران بەهۆی چیەوە پێدەکەنی؟): چونکە هۆکاری پێکەنینەکەى دیار نەبوو بۆیە پرسیاری لێیکرد وپێشتر بانگی کرد وپاشان پرسیاری لێیکرد ئەمیش بۆ ڕەچاوکردنی ئادابی گفتوگۆکردن. (ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدا هەروەکو چۆن من ئەنجامم دا): واتا بەهەمان شێوە سواری پشتی ئاژەڵەکەى بوو. (پاشان پێکەنی، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی پێکەنیت؟ فەرمووی: پەروەردگارت لە بەندەکەى ڕازی دەبێت وپێی سەیر دەبێت، ئەگەر بڵێت: اغفر لي ذنوبي^،دەزانێت جگە لە من کەس لە تاوانەکان خۆش نابێت): واتا بە زانینەوە ئەم زیکرە بڵێت. ^(واتە: لە تاوانەکانم خۆش بە)