عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يُعلمنا الاسْتِخَارَةَ في الأمور كلها كالسورة من القرآن، يقول: «إذا هَمَّ أحدُكم بالأمر، فلْيَرْكَعْ ركعتين من غير الفَرِيضَةِ، ثم لْيَقُلْ: اللهم إني أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وأَسْأَلُكَ من فَضلك العظيم، فإنك تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ، وتعلمُ ولا أعلمُ، وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ. اللهم إن كنتَ تعلم أن هذا الأمر خيرٌ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي» أو قال: «عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ، فاقْدُرْهُ لي ويَسِّرْهُ لي، ثم بَارِكْ لي فيه. وإن كنت تعلمُ أن هذا الأمر شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي» أو قال: «عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به» قال: «ويُسَمِّي حَاجَتَهُ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزایان خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئیستیخارەی دەکردین لە هەموو کاروبارێکماندا هەروەکو فێرکردنی سورەتێک لە قورئان»، و -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «ئەگەر هەریەکێکتان نیازی ئەنجامدانى کارێکی هەبوو، ئەوا با دوو ڕکات جگە لە فەرز -دوو ڕکاتی سونەت- ئەنجامبدات، وپاشان بڵێت: (للهم إني أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ، وأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ، وأَسْأَلُكَ من فَضلك العظيم، فإنك تَقْدِرُ ولا أَقْدِرُ، وتعلمُ ولا أعلمُ، وأنت عَلَّامُ الغُيُوبِ. اللهم إن كنتَ تعلم أن هذا الأمر خيرٌ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي) یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ، فاقْدُرْهُ لي ويَسِّرْهُ لي، ثم بَارِكْ لي فيه. وإن كنت تعلمُ أن هذا الأمر شرٌّ لي في ديني ومَعَاشِي وعَاقِبَةِ أَمْرِي)**، یان فەرمووی: (عَاجِلِ أَمْرِي وآجِلِهِ؛ فاصْرِفْهُ عَنِّي، واصْرِفْنِي عنه، واقْدُرْ لِيَ الخيرَ حيث كان، ثم أَرْضِنِي به) و فەرمووی: «پاشان پێویستیەکەى دەڵێت». *(خودایە من داواى خێرت لێدەكەم بە زانستى خۆت، و داواى هێز وتوانات لێدەكەم بە هێز وتواناى خۆت، وداوات لێ دەكەم لە فەزڵى هەرەگەورەى خۆت، چونكە تۆ توانات بەسەر هەموو شتێكدا هەیە ومن توانام بەسەریدا نییە، وتۆ زانستى ڕەها وبێ سنورت لە لایە كە من لام نییە ونازانم، وتۆ زانا وشارەزاى بە پەنهانی ونهێنیەكان، پەروەردگارا ئەگەر دەزانیت ئەم كارە خێرى تێدایە بۆ دین وژین ودواڕۆژ) **(وداهاتووم؛ ئەوا بیسازێنە وئاسانى بكە بۆم وپاشان فەڕ وبەرەكەتى تێبكە بۆم، وئەگەر ئەم كارە شەڕ وخراپەیە بۆ دین وژین وگوزەران ودواڕۆژ) ^(وداهاتووم؛ ئەوا دوورى بخەرەوە لێم ومنیش لەو دووربخەرەوە وخێرم بۆ بڕیار بدە لە هەرشوێنیكدا بێت، پاشان ڕازیم بكە پێی)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور بوو لەسەر ئەوەى هاوەڵانی فێری چۆنیەتی ئەنجامدانى نوێژی ئیستیخارە بکات هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردن، ونوێژی ئیستیخارە بریتیە لە ئەنجامدانى دوو ڕکات نوێژ هەروەکو نوێژی سونەتی ئاسایی و لە پاش سەلامدانەوە کەسەکە دەست بەرز دەکاتەوە ونزا دەکات بەو شێوەیەی لە سونەتدا هاتووە، ونزاکەش بەو شێوەیە دەبێـت کە داوا لە خودا دەکات بۆ ئەوەى ڕێنموێنی بکات بۆ ئەوەى کردەوەیەک ئەنجامبدات کە بەسوودترینە بۆی لە نێوان دوو کردەوە یان زیاتردا، وخواى گەورە چۆنیەتی شتەکان بە شێوەیەکی گشتی و وردەکاریەکانیش دەزانێت، وهیچ کەسێک نازانێت کە کام لەو دوو کردەوەیە یان ئیشە یان شتە باشترە جگە لەو کەسە نەبێت کە زانستی بە بابەتەکان هەیە لە هەموو ڕوانگەیەکەوە، وتەنها خودا -سبحانه وتعالى- بە هەموو شتێک دەزانێت، وداوا لە خودا دەکات کە ڕێنموێنی بکات بۆ هەڵبژاردنی خێرترین کار یان شت، وداواى فەزڵی مەزنی خودا دەکات چونکە ئەو توانادارە لەسەر هەموو شتێک، ومرۆڤ هیچ شتێک نازانێت مەگەر ئەوە نەبێت کە خودا فێری کردووە؛ هیچ شتێک لە نەبینراوەکان -غەیبیاتەکان- لە دەرەوەى زانستی خودا نییە چونکە خودا زانستی بە ئاشکرا ونهێنی وگشتی و وردەکاری هەموو شتێک هەیە، وپاشان داوا لە خودا دەکات ئەگەر دەزانێت ئەم کارە خێرە بۆی کە بۆ جێبەجێ بوونی نزای کردووە -وناوى کار وشتەکەی هێناوە- وئەگەر نەبێتە هۆی زیان لە دین ودونیایدا؛ ئەوا بۆی بیسازێنێت وئاسانی بکات، وئەگەر دەزانێت کە ئەم کارە دەبێتە هۆی زیان لە دونیا یان دینیدا؛ ئەوا دووری بخاتەوە لێی، وئەویش دووربخاتەوە لەو کارە، وتووشی خێری بکات لە هەرشوێنێک بێت وپاشان ڕازی بکات بە قەزا وقەدەى خودا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان