عن أسامة بن زيد بن حارثة رضي الله عنهما قال: أرسلت بنت النبي صلى الله عليه وسلم إنَّ ابني قد احتُضِر فاشْهَدنَا، فأرسَل يُقرِىءُ السَّلام، ويقول: «إنَّ لِلَّه ما أَخَذ ولَهُ ما أَعطَى، وكلُّ شَيءٍ عِنده بِأجَل مُسمَّى فَلتَصبِر ولتَحتَسِب». فأرسلت إليه تُقسِم عَليه لَيَأتِيَنَّها، فقام ومعه سعد بن عبادة، ومعاذ بن جبل، وأبي بن كعب، وزيد بن ثابت، ورجال رضي الله عنهم فَرفع إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم الصَّبِي، فأَقعَدَه في حِجرِه ونَفسه تَقَعقَع، فَفَاضَت عينَاه فقال سعد: يا رسول الله، ما هذا؟ فقال: «هذه رَحمَة جَعلَها الله تعالى في قُلُوب عِباده» وفي رواية: «في قلوب من شاء من عباده، وإنَّما يَرحَم الله من عِبَاده الرُّحَماء».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئوسامەى کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کچێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان ئامادە بێت چونکە کوڕەکەى خەریکە دەمرێت، وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- سەلامی بۆی نارد وفەرمووی: «خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە»، دیسانەوە کچەکەى کەسێکی نارد وسوێندی خوارد بۆ ئەوەى (بەپەلە) ئامادە بێت، بۆیە ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەگەڵ سەعدی کوڕی عوبادە وموعازی کوڕی جەبەل وئوبەی کوڕی کەعب وزەیدی کوڕی سابت وهەندێک پیاوی تر -ڕەزای خوایان لێبێت- ومنداڵەکە کاتێک بەرزکرایەوە بۆ باوەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی هەناسەبڕکێ بوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چاوی پڕ لە فرمێسک وگریا، سەعد ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمە چییە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەمە ڕەحمەتە خواى گەورە کردوویەتیە نێو دڵی بەندەکانیەوە»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «کردوویەتیە نێو دڵی هەربەندەیەک کە خۆی بیەوێت، وخواى گەورە ڕەحم بەو بەندانە دەکات کە بە ڕەحم وبە بەزەیین بەرامبەر بە خەڵکی».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
ئوسامەى کوڕی زەید -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە یەک لە کچەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد بۆ ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای ئامادە بێت چونکە کوڕەکەى خەریکە دەمرێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێگەیشت وپێی فەرموو: (خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە)، وفەرمانى کرد بە نێردراوەکە کە فەرمان بە کچەکەى -دایکی منداڵەکە- بکات کە ئەم وشانە بڵێت، (ئارام بگرە): لەسەر ئەم کارەساتە. (وداوای پاداشت بکە): وبەهۆی ئەم ئارامگرتنە داواى پاداشت لە خودا بکە؛ چونکە خەڵک هەیە ئارام دەگرێت بەڵام داواى پاداشت ناکات، بەڵام ئەگەر ئارام بگرێت وداواى پاداشت بکات ئەوا پاداشتی دەدرێتەوە. (خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی): بەڕاستی ئەمە ڕستەیەکی زۆر مەزنە؛ هەموو شتێک موڵکی خودایە بۆیە ئەگەر شتێکت لێ بسێنێتەوە ئەوا موڵکی خۆیەتی، چۆن توڕە دەبیت وناڕازی دەبیت لەسەر ئەوەى شتێکت لێ بسێنێتەوە لەکاتێکدا موڵکی خۆیەتی؟ بۆیە سونەتە ئەگەر مرۆڤ ناخۆشیەکی بەسەردا هات بڵێت: - إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ - واتا: -ئێمە موڵکی خوداین، وهەر بۆ لای خودا دەگەڕێینەوە- بۆیە خودا هەرشتێک بهێنێت بەسەرماندا ئەوا ویستی خۆیەتی، ئەوەى خودا دەیبەخشێت موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو هەمووی موڵکی خودایە، ومرۆڤ ناتوانێت بە ویستی خۆی ئەوەى خودا پێی بەخشیووە بەکاریبهێنێت چونکە لەڕاستیدا مرۆڤ موڵک وخاوەنی ئەو شتە نییە ودەبێت بەو شێوەیە بەکاریبهێنێت کە خودا ڕێگەى پێداوە، بۆیە ئەگەر ئەوەى موڵکی خودا بێت وبیبەخشێت چۆن دەبێت مرۆڤ ناڕەحەت ودڵتەنگ بێت کاتێک بەخشینەکە بۆ لای خۆی دەباتەوە؟ وچۆن دەبێت توڕە وناڕازی ببین لەکاتێک کە پادشا موڵکی خۆی بۆ لای خۆی بباتەوە -سبحانه وتعالى-؟ ئەمە پێچەوانەى ئەقڵ ودەقە!. وفەرمووی: (وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە): ئەگەر لەم بابەتەش دڵنیا بوویت لەگەڵ ئەوەى پێشووتردا ئەوا ڕازی دەبیت، وئەم ڕستەیە ماناى ئەوەیە کە مرۆڤ ناتوانێت ئەوەى نووسراوە بیگۆڕێت نە بە پێشخستن ونە بە دواخستن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلا يَسْتَقْدِمُون} [یونس: 49] واتە: {بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نە ساتێک دوا دەکەون نە پێشیش دەکەون}، ئەگەر شتێک لە قەدەردا بڕیاری لەسەر درا بێت ئەوا مرۆڤ ناتوانێت پێشی بخات ودواى بخات، بۆیە توڕە بوون وناڕازی بوون هیچ سوودێکی نییە چونکە هیچ شتێک ناگۆڕێت وتەنها زیانی دەبێت، ئەم ڕستانە گەیشت بە کچەکەى بەڵام ئەو داوای کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەلە ئامادەبێت چونکە زۆری نەماوە کە کوڕەکەى بمرێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵان وگەیشتە لای، وکوڕەکە بەرزکرایەوە بۆ باوەشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتووشی هەناسە بڕکێ هاتبوو، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گریا وبە چاوەکانیدا فرمێسک هاتە خوارەوە، سەعدی کوڕی عوبادە پێی وابوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ناڕازییە بۆیە گریا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەمە ڕەحمەتە) واتا گریا وەکو ڕەحمەتێک بەرامبەر ئەم منداڵە نەک بەهۆی ناڕازی بوون لەسەر قەزا وقەدەری خودا، وپاشان فەرمووی: (وخواى گەورە ڕەحم بەو بەندانە دەکات کە بە ڕەحم وبە بەزەیین بەرامبەر بە خەڵکی) وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى گریان ئاساییە بۆ کەسێک کە تووشی ناخۆشی هاتبێت بەڵام بە بێ ئەوەى ببێتە هۆی نیاحە ودەنگ بەرزکردنەوە دەربڕینی ناڕازی.