عن عائشة رضي الله عنها مرفوعاً: «إذا نَعَسَ أحدكم وهو يصلي فَلْيَرْقُدْ حتى يذهب عنه النوم، فإن أحدكم إذا صلى وهو نَاعِسٌ لا يدري لعله يذهب يستغفر فَيَسُبُّ نَفْسَهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا؛ ئەوا با ڕاکشێت هەتاوەکو خەوەکەى نامێنێت، ئەگەر یەکێکتان بە باوێشکەوە نوێژ بکات نازانێت لەوەیە لە جیاتی ئەوەی داواى لێخۆشبوون بکات؛ جوێن بە نەفسی خۆی بدات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ناونیشانی فەرموودەکە: مەکروهیەتی ماندووکردنی نەفسی تێدایە بەهۆی پەرستنەوە، ئەگەر نوێژخوێن هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا ئەوا پێویستە نوێژەکەى ببڕێت یان تەواوى بکات، وپاشان ڕابکشێت وخۆی ماندوو نەکات بۆئەوەى نزا لەسەر نەفسی خۆی نەکات بەهۆی ماندوو بوونەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر