عن عائشة رضي الله عنها ، قالت: «إنْ كان رسول الله صلى الله عليه وسلم لَيَدَعُ العمل، وهو يُحِبُّ أن يعملَ به خَشْيَة أن يعملَ به الناس، فَيُفْرَضَ عليهم، وما سَبَّح رسول الله صلى الله عليه وسلم سُبْحَة الضُّحى قَطُّ وإنِّي لَأُسَبِّحُهَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز نوێژی چێشتەنگاوی ئەنجام نەدەدا (بە بەردەوامی)، ومن ئەنجامی دەدەم (بە بەردەوامی)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت ئەمیش قورس وناڕەحەت دەبێت لەسەریان وناتوانن ئەنجامی بدەن، پاشان -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەى کرد کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز نوێژی چێشتەنگاوی ئەنجام نەدەدا بە بەردەوامی؛ ئەمە ڕای زانایانە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک کاتدا نوێژی چێشتەنگاوی ئەنجامدەدا بەهۆی فەزڵ وتایبەتمەندی وپاداشتەکەى، وهەندێک کات؛ ئەنجامی نەدەدا لە ترسی ئەوەى نەوەک لەسەر ئومەتەکەى فەرز بکرێت، هەروەکو عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسیکرد لە سەرەتاى فەرموودەکەدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان