عن حفصة رضي الله عنها «أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يُصلي ركعتين خَفيفتين بعد ما يَطلع الفجر»، وفي رواية: قبل أن تُقام الصلاة.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حەفسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی کورت وپوختی نوێژی ئەنجامدەدا پاش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان (پاش بانگدان بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێش ئەوەى نوێژی بەیانی ئەنجامبدرێت (پێش ئەوەى قامەت بکرێت بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

حەفسە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش بانگدان بۆ نوێژی بەیانی تەنها دوو ڕکاتی پوختی ئەنجامدەدا ولە دوو ڕکات زیاتری ئەنجام نەدەدا. (خفیفتین : واتا پوخت وکورت): لە وەستان وڕکوع وسوجدە بردندا، وبەهۆی پوختی ئەم دوو ڕکاتەوە عائیشە دەڵێت: (ئایا -أم الکتاب: واتا سورەتی الفاتحة-ی خوێند؟) [البخاري]، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەوەندە بە پوختی ئەنجامدەدا هەتا دەمووت: ئایا -أم الکتاب: واتا سورەتی الفاتحة-ی خوێند یان نا؟) [الموطأ]، ئەمیش مانای ئەوە نەبوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى بە پەلە ئەنجامدەدا بەشێوەیەک کە پایەکانی نوێژ کەموکورتی تێدا بێت لە وەستان وڕکوع وسوجدە بردندا، بەڵکو مانای ڕاست ودروست ئەوەیە: کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم دوو ڕکاتەی بە پوختی ئەنجامدەدا بە بەراورد کردنی بە نوێژە سونەتەکانى تر، کە زانراو بوو نوێژە سونەتەکانى تری درێژ دەکردەوە. (پاش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان): واتا ئەو دوو ڕکاتە سونەتەی ئەنجامدەدا (پێش ئەوەى قامەت بکرێت بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)، وئەمیش مانای ئەوەیە کە کاتی ئەم دوو ڕکاتە سونەتەی پێش نوێژی بەیانی لە کاتی دەرکەوتنی ئاسۆی بەیانە* -الفجر الصادق- هەتاوەکو قامەت کردن بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی. (*ئاسۆی بەیان -الفجر الصادق-: هێڵێکی ئاسۆییە ڕەنگەکەی لە نێوان زەرد وسوورە ئەمیش ئەو کاتەیە کە بانگدەدرێت بۆ نوێژی بەیانی، بەڵام ساتی دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان دەبێـت بە پێی بینین و بە ووردی کاتەکەی بزانرێت بۆ ئەوەى لە کاتی خۆیدا بانگی بەیانی بدرێت، بەڵام ئێستا لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامیەکاندا لە کاتێکی زووتر بانگدەدرێت واتا پێش ئەوەى ئاسۆی بەیان دەربکەوێت بانگدەدرێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر