عن أم حبيبة رضي الله عنها مرفوعًا: «من حَافَظ على أربع رَكعات قبل الظهر وأربع بعدها حَرَّمَه الله على النَّار».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد وأبو داود والنسائي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە دایکی حەبیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پارێزگاری بکات لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ وچوار ڕکاتی سونەت لە پاشی؛ ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: (هەرکەسێک پارێزگاری بکات لە ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پێش نوێژی نیوەڕۆ): واتا بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانیان وکۆشش بکات بۆ ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت پێش نوێژی نیوەڕۆ. (وچوار ڕکاتی سونەت لە پاشی): واتا بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانیان وکۆشش بکات بۆ ئەنجامدانى چوار ڕکاتی سونەت لە پاش نوێژی نیوەڕۆ. (ئەوا خواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ): ئەمە پاداشتی ئەم کەسەیە کە پارێزگاری دەکات لە ئەنجامدانى ئەم نوێژە سونەتانە بەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- قەدەغەی چوونە دۆزەخی پێدەبەخشێت، ولە گێڕانەوەیەکدا: (حَرَّم الله لحَمه على النَّار) واتە: (خواى گەورە گۆشی حەرام دەکات لەسەر دۆزەخ)، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (لم تَمَسَّه النَّار) واتە: (دۆزەخ بەری ناکەوێت -واتا: پێستی ئاگری دۆزەخ لێی نادات-). ئەم فەرموودەیەی کە ئوم حەبیبە -دایکی حەبیبە- دەیگێڕێتەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئاگری دۆزەخ نزیک نابێتەوە وحەرام دەکرێت لەسەر ئەو کەسەی پارێزگاری لە ئەنجامدانى چوار ڕکات سونەت بکات لە پێش وپاشی نوێژی نیوەڕۆ، پاش ئەوەى بە فەزڵی خواى گەورە قەدەغەی چوونە دۆزەخی پێبەخشرا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر