عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «أَوْتِرُوا قبل أن تُصبحِوُا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژی ویتر ئەنجامبدەن، پێش ئەوەى بەیانیتان بە سەردا بێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

نوێژی ویتر بەشێکە لە شەو نوێژکردن، کە کۆتایی بە شەو نوێژ ئەنجامدان دەهێندرێت بە ئەنجامدانى نوێژی ویتر کە ڕکاتێکە یان ئەگەر لە گەڵ دوو ڕکاتی تر ئەنجامبدرێت دەبێت بە سێ ڕکات، هەروەکو چۆن نوێژەکانى ڕۆژ کۆتایی پێدەهێندرێت بە نوێژی مەغریب کە ویتر وتاکە، بۆیە ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە کاتی نوێژی ویتر ئەنجامدەدرێت پێش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان -الفجر الصادق- کە کاتی بانگی بەیانییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر