عن أبي أيوب الأنصاري رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «الوِتر حَق، فمن شاء أوْتَر بِسبْعٍ، ومن شاء أوْتَر بخمس، ومن شاء أوْتَر بثلاث، ومن شاء أوْتَر بواحدة».
[صحيح] - [رواه النسائي وأبو داود وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ویتر جێگیرە وپێویستە (ئەنجامبدرێت)، هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە حەوت (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە پێنج (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە سێ (ڕکات)، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە یەک (ڕکات)».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ویتر جێگیرە وپێویستە -ئەنجامبدرێت-): واتا هەقە وجێگیرە لە سونەتدا وئەمیش جۆرێکە لە جەختکردنەوە، وهەروەها بە ماناى واجب بوونیش دێت، ولێرەدا مەبەست جەختکردنەوەیە لەسەر نوێژی ویتر چونکە بەڵگەکانى تردا بە ڕوونی هاتووە کە واجب نییە، هەروەکو لە فەرموودەیەک لە هەردوو کتێبی سەحیحدا هاتووە، تەڵحە کوڕی عبید الله دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خەڵکی نەجد بوو، وپرسیاری لە پێغەمبەر کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەو نوێژانەى فەرزە لەسەری ئەنجامی بدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: [خمس صلوات في اليوم والليلة] واتە: [پێنج نوێژە لە ڕۆژ وشەوێکدا]، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ نوێژێکی تر فەرزە لەسەرم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: [لا إلا أن تطوع] واتە: [نەخێر، مەگەر خۆت نوێژی سونەت ئەنجام بدەیت]. ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر نوێژی ویتر واجب بووایە ئەوا لەگەڵ پێنج نوێژە فەرزەکە باسی دەکرد. وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: [خمس صلوات كَتبهن الله على العِباد، فمن جاء بِهن لم يُضَيِّع مِنهن شيئا؛ اسْتِخْفَافَا بحقهن، كان له عند الله عهد أن يُدخله الجَنَّة] واتە: [پێنج نوێژ خواى گەورە فەرزی کردووە لەسەر بەندەکان، ئەوەى ئەنجامیان بدات وهیچیان لە دەست نەدات بەهۆی پشتگوێ خستنی فەرز بوونیانەوە، ئەوا پەیمانە لە لایەن خواى گەورەوە کە بیکاتە بەهەشتەوە]. ولە بەڵگەکانى تری واجب نەبوونی؛ ئەو فەرموودەیە کە لە هەردوو کتێبی سەحیحدا هاتووە، لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن وپێی فەرموو: [فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في اليوم والليلة] واتە: [پێیان ڕابگەیەنە؛ خواى گەورە پێنج نوێژی لەسەریان فەرز کردووە لە ڕۆژ وشەوێکدا]، ئەمە لە باشترین بەڵگەکانە لەسەر ئەم بابەتە چونکە کاتی ناردنی موعاز بۆ یەمەن ماوەیەکی زۆر کەم بوو پێش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. وهەروەها لە بەڵگەکانى تر: عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: [-نوێژی- ویتر فەرز نییە]. بۆیە کاتێک دەفەرموێت: (الوتر حق:ویتر جێگیرە وپێویستە -ئەنجامبدرێت-): زیاتر جەختکردنەوەیە لەسەر سونەت بوون وفەزڵی ئەم نوێژە -سونەتێکی زۆر جەختی لەسەر کراوەتەوە: سنة مؤکدە-. دەفەرموێت: (هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە حەوت -ڕکات-، و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە پێنج -ڕکات-): واتا دوو ڕکات ئەنجامدەدات پاشان سەلامدەداتەوە ودوو ڕکاتی تر دەکات پاشان سەلام دەداتەوە، وپاشان یەک ڕکاتى ویتر دەکات وسەلام دەداتوە، ئەمە بنچینەیە لە شەونوێژدا چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: [صلاة الليل مثْنَى مثْنَى] -متفق علیه- واتە: [شەونوێژ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت]. وهەروەها دەتوانێت هەمووی پێکەوە ئەنجامبدات وتەنها لە ڕکاتی کۆتایی دابنیشێت بۆ تەحیات خوێندن -بۆ تەشەهود-، وئەمیش دروستە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە هەروەکو لەم گێڕانەوەیەدا هاتووە، ئوم سەلەمە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: [وتر بِسبع وبِخمس لا يَفصل بينهن بسلام ولا بكلام] -رواه أحمد- واتە: [-نوێژی- ویتری ئەنجامدەدا بە حەوت یان پێنج ڕکات بە دواى یەکترەوە، بە بێ ئەوەى جیاوازى بکاتە نێوانیانەوە -لە کۆتایی نێوان دوو ڕکاتەکانەوە- بە سەلامکردن وقسەکردن -تەحیات خوێندن-]. کاتێک دەفەرموێت: (و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە سێ -ڕکات-): واتا دوو ڕکات ئەنجامدەدات پاشان سەلام دەداتەوە، پاشان یەک ڕکات نوێژی ویتر دەکات، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: [صلاة الليل مثْنَى مثْنَى] -متفق علیه- واتە: [شەونوێژ دوو ڕکات دوو ڕکات ئەنجامدەدرێت]، ولەوەیە مەبەست لێرەدا ئەوە بێت پێکەوە هەر سێ ڕکاتەکە ئەنجام دەدات وتەنها لە ڕکاتی کۆتایی بۆ تەحیات -تەشەهود- دادەنیشێت، ئوبەی کوڕی کەعب دەڵێت: [پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەنوێژی ویتردا: سبح اسم ربك الأعلى -سورەتی الأعلى-، ولە ڕکاتی دووەمدا -قل يا أيها الكافرون:سورەتی الکافرون-، ولە ڕکاتی سێیەمدا -قل هو الله أحد:سورەتی الإخلاص-ی دەخوێند، وتەنها لە ڕکاتی کۆتاییدا سەلامی دەدایەوە] -رواه النسائي-. وعائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: [پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دوو ڕکاتەکەى -نوێژی- ویتردا سەلامی نەدەدایەوە] -رواه النسائي-. شێخ ئیبن عوسەیمین -ڕەحەمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: دروستە نوێژی ویتر بە سێ یان پێنج یان حەوت یان نۆ ڕکات ئەنجام بدرێت، ئەگەر نوێژی ویتری کرد بە سێ ڕکات؛ دوو شێوازى هەیە وهەردوویان دروستە: 1- هەر سێ ڕکاتەکە پێکەوە ئەنجامبدات بە یەک سەلامدانەوە. 2- لە پاش ئەنجامدانى دوو ڕکاتی یەکەم وتەحیات خوێندن سەلامدەداتەوە، پاشان یەک ڕکاتە ئەنجامدەدات. وباشتر ئەوەیە کە لە پاش ئەنجامدانى هەر دوو ڕکاتێک سەلام بداتەوە، پاشان یەک ڕکات نوێژی ویتر بکات بۆ ئەو نوێژانەى ئەنجامیداوە، چونکە بەم شێوەیە پەرستنی زیاتر ئەنجامدەدات وزۆرجار پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە شەونوێژی کردووە. دەفەرموێت: (و هەرکەسێک ویستی ویتر ئەنجامدەدات بە یەک -ڕکات-): واتا تەنها یەک ڕکات -تاکە ڕکاتێک- ئەنجامدەدات ولە پێشیەوە دوو ڕکات ئەنجام نادات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان