عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أفضل الصِّيام، بعد رمضان، شَهر الله المُحَّرم، وأفضل الصلاة، بعد الفَريضة، صلاة الليل».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین ڕۆژووگرتن لە دوای ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؛ ڕۆژووگرتنی مانگی خودایە (مانگی موحەرەم)، وباشترین نوێژکردن لە پاش نوێژە فەرزەکان؛ شەو نوێژکردنە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ڕۆژووگرتنی مانگی -موحەرەم- کە یەکەم مانگی ساڵی کۆچییە باشترین ڕۆژووگرتنە لە پاش ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان چونکە ڕۆژووگرتن لە چاکترین کردەوەکانە وڕۆشناییە بۆیە لە باشترین کردەوەکانە لە یەکەم مانگی ساڵی کۆچیدا، بۆیە پێویستە لەسەر مسوڵمان سوور بێت لەسەر ڕۆژووگرتن لەم مانگەدا ئەگەر چەند ڕۆژێکیش بێت مەگەر بەهۆی عوزرێکی شەرعیەوە نەبێت. وکاتێک -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (مانگی خودایە)؛ ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە مانگێکی مەزنە وتایبەتمەندی خۆی هەیە بە سەر مانگەکانی ترەوە. و شەونوێژکردن لە باشترین نوێژەکانە لە پاش نوێژە فەرزەکان؛ چونکە خشوع زیاتر لە شەونوێژدا ئامادە دەبێت ئەمیش بەهۆی ئارامی دڵ وبە تەنها نزاکردن وپاڕانەوە لە خودا، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا وَأَقْوَمُ قِيلًا﴾ [المزمل: 6]، واتە: ﴿بەڕاستی ھەستانی شەو دوای خەو (بۆ خودا پەرستی) قورسترە وگرانترە لە ڕووی کردارەوە (لە پەرستنی ڕۆژ) وبەھێزترە بۆ دڵ ودروسترە لە ڕووی ووتنەوە﴾، چونکە شەو کاتی هێمنی وسەکینەت وئارامی وئیسراحەتە؛ بۆیە ئەگەر بەندە لەم کاتەدا پەرستن ئەنجامبدات ئەوا ئەمە بە لای نەفسەوە زۆر قورس وناڕەحەت دەبێت ولاشە ماندوو دەبێت؛ بۆیە باشترین نوێژی سونەتە لای خواى گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر