عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضيَ اللهُ عنهما:
سَأَلَ رَجُلٌ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ عَلَى المِنْبَرِ، مَا تَرَى فِي صَلاَةِ اللَّيْلِ، قَالَ: «مَثْنَى مَثْنَى، فَإِذَا خَشِيَ الصُّبْحَ صَلَّى وَاحِدَةً، فَأَوْتَرَتْ لَهُ مَا صَلَّى» وَإِنَّهُ كَانَ يَقُولُ: «اجْعَلُوا آخِرَ صَلاَتِكُمْ وِتْرًا» فَإِنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَرَ بِهِ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 472]
المزيــد ...
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت (بانگی بەیانی بدات)؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (ئەم یەک ڕکاتە نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى»، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت: «کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 472]
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر كرد -صلى الله عليه وسلم-؛ لە کاتێکدا ئەو لەسەر مینبەر وتاری دەدا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فێرم بکە چۆن شەونوێژ ئەنجام بدەم؟ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نوێژ دەکەیت و سەلام دەدەیتەوە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک، ئەگەر ترسای لە هەڵهاتنی بەیان، ئەوا یەک ڕکات نوێژ ئەنجام بدە؛ کە بەهۆیەوە بە ژمارەی تاك کۆتایی دەهێنیت بە نوێژەكانت، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئامۆژگاری دەکرد بەوەی کە کۆتا نوێژی شەو؛ نوێژی ویتر بێت.