عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: جاء رجل إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، أي الصدقة أعظم أجرًا؟ قال: «أن تَصَدَّقَ وأنت صحيحٌ شَحِيحٌ، تخشى الفقر وتَأَمَلُ الغِنى، ولا تُمْهِلْ حتى إذا بلغتِ الحُلْقُومَ قلت: لفلان كذا ولفلان كذا، وقد كان لفلان».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام خێرکردن پاداشتی گەورەترە ؟! ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خێر بکەیت لەکاتێکدا تەندروست باش بیت وڕەزیل بیت، لە هەژاری بترسیت وئاوات بە دەوڵەمەندبوون بخوازیت، (خێرکردن) دوا مەخە؛ هەتا کاتێک (ڕۆحت) دەگاتە قوڕگت دەڵێت بە فڵان کەس ئەوەندە وئەوەندە، وبە فڵان ئەوەندە وئەوەندە، لەکاتێکدا فڵان (میراتگر) بوو بە خاوەنی ئەوەندە وئەوەندە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاری لێیکرد سەبارەت بە باشترین شێوازى خێرکردن، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خێر بکەیت لەکاتێکدا لەش ساغ بیت وڕەزیل بیت لە نەفسی خۆتدا -واتا: حەزت لە پارە وسامانت بێت بۆئەوەى بۆ خۆت وخێزانت خەرجی بکەیت چونکە زۆرجار مرۆڤی لەش ساغ زیاتر حەزی بە پارە وسامانە لەو کەسەی تەندروستی باش نییە چونکە دەتوانێت بەهۆی لەش ساغیەوە بە ئارەزووى مامەڵەی پێوە بکات بە پێچەوانەى نەخۆشەوە-، وهەروەها پێی فەرموو: خێر بکەیت لەکاتێکدا لە هەژاری دەترسیت ئەگەر تەمەنت درێژتر بێت وهیوای ئەوە دەخوازیت کە دەوڵەمەند بیت، بۆیە خێرکردن دوا مەخە چونکە ئەگەر کاتێک مردن هات وزانیت کە دونیا بەجێدەهێڵیت ئەوا دەڵێیت بە فڵان کەس ئەوەندە خێرم بۆ بکە یان ئەوەندە ببێت بە وەسیەت بۆ ئێوە، وبە ئەوانى تریش هەمان شت بڵێیت؛ لە کاتێکدا ئەو سامانەی تۆ خاوەنیت بۆ فڵان (میراتگر) دەبێت مەبەستی ئەوەیە کەواتە پەلە بکە لە خێرکردن پێش ئەوەى مردن بێت وسامانەکەت دابەش بکرێت وفریای خێرکردن نەکەویت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر