+ -

عَنِ الْمِقْدَادِ بْنِ الْأَسْوَدِ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ:
«تُدْنَى الشَّمْسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنَ الْخَلْقِ، حَتَّى تَكُونَ مِنْهُمْ كَمِقْدَارِ مِيلٍ»، قَالَ سُلَيْمُ بْنُ عَامِرٍ: فَوَاللهِ مَا أَدْرِي مَا يَعْنِي بِالْمِيلِ؟ أَمَسَافَةَ الْأَرْضِ، أَمِ الْمِيلَ الَّذِي تُكْتَحَلُ بِهِ الْعَيْنُ قَالَ: «فَيَكُونُ النَّاسُ عَلَى قَدْرِ أَعْمَالِهِمْ فِي الْعَرَقِ، فَمِنْهُمْ مَنْ يَكُونُ إِلَى كَعْبَيْهِ، وَمِنْهُمْ مَنْ يَكُونُ إِلَى رُكْبَتَيْهِ، وَمِنْهُمْ مَنْ يَكُونُ إِلَى حَقْوَيْهِ، وَمِنْهُمْ مَنْ يُلْجِمُهُ الْعَرَقُ إِلْجَامًا» قَالَ: وَأَشَارَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِيَدِهِ إِلَى فِيهِ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2864]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە میقدادی کوڕی ئەسودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت»، سولەیمی کوڕی عامر دەڵێـت: والله نازانم مەبەستی لە میل چییە؟ ئایا دووری یەک میل لەسەر زەویدا یان ئەو میلەیە کە چاوی پێ دەڕێژن، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خەڵکی بە پێی کردەوەکانیان لە ئارەقدا (ئارەقی لاشەیان) نقوم دەبن، هەیانە (ئارەقەکە) دەگاتە لای قولەپێکانی، وهەیانە دەگاتە لای ئەژنۆکانى، وهەیانە دەگاتە لای کەمەری، وهەیانە ئارەقەكە لەغاوی دەگرێت». دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ دەمی کرد.

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2864]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خۆر نزیك دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەكان، هەتاوەكو هێندەی یەك میل دوور دەبێت لەسەریانەوە. تابیعیەك بە ناوی سولەیم كوڕی عامر دەڵێت: والله نازانم مەبەستی كام میل بوو، میلی پێوانی زەوی، یان ئەو میلەی كە چاوی پێ كل دەكرێت؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خەڵكی لەنێو ئارەقی لاشەیان دەبن بە پێی كردەوەكانیان؛ تێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو گوێزنگەكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو ئەژنۆكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو كەمەریەتی -هەتا شوێنی بەستنی بەنەخوێنەكەی-، وتێیاندایە ئارەقەكەی دەگاتە لای دەمی وناتوانێت قسە بكات. دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دەستی ئاماژەی بۆ دەمی كرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى ترس وناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت وهۆشداریدان سەبارەتیان.
  2. خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا تووشی ناڕەحەتی دەبن لەکاتی وەستانیان لە شوێنی لێپرسینەوە ئەمیش بەپێی کردەوەکانیان.
  3. هاندان وئامۆژگاری کردن بۆ ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان، وهەڕەشە کردن وترساندن لە نزیکبوونەوە لە کردەوە شەڕ وخراپەکان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر