عن أسماء بنت أبي بكر الصديق رضي الله عنهما قالت: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا تُوكِي فيُوكَى عليك». وفي رواية: «أَنْفِقِي أو انْفَحِي، أو انْضَحِي، ولا تُحْصِي فيُحْصِي الله عليك، ولا تُوعِي فيُوعِي الله عليك».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەسمائی کچی ئەبی بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «دەست مەگرەوە (لە بەخشین) چونکە خودا پێت نابەخشێـت»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «خەرجی بکە وببەخشە، ودەستت مەگرەوە (لە بەخشین) چونکە خودا بەخشینت لێدەگرێتەوە، وهەڵمەگرە لە خەزێنە چونکە خودا بەخشین بە تۆ دەگرێتەوە لە خەزێنەکانی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەسمائی کچی ئەبی بەکری سدیقی فەرموو -ڕەزای خوایان لێبێت- : موڵک وسامانی زۆر لە خەزێنەکەت هەڵمەگرە ودەست مەگرەوە (لە بەخشین) چونکە ئەگەر وا بکەیت خواى گەورە ڕزقت پێنابەخشێـت، وفەرمانی پێیکرد کە ببەخشێت لە پێناو ڕەزامەندی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، مەژمێرە لە ترسی نەمانى ڕزق وڕۆزیت چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى ڕزقی تۆش نەمێنێت وبەرەکەتی تێنەکەوێت ئەمیش ماناى ئەم بەشەی فەرموودەکەیە کە دەفەرموێت: (ودەستت مەگرەوە -لە بەخشین- چونکە خودا بەخشینت لێدەگرێتەوە)، وئەوەى زیادە لە ماڵ وسامانت لە خەزێنەدا هەڵی مەگرە وبیبەخشە بە هەژاران وپێویستان چونکە ئەگەر نەبەخشیت ئەوا خواى گەورە ڕزق وفەزڵی خۆی بە تۆ نابەخشێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر