عَن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«يَأْتِي الشَّيْطَانُ أَحَدَكُمْ فَيَقُولُ: مَنْ خَلَقَ كَذَا؟ مَنْ خَلَقَ كَذَا؟ حَتَّى يَقُولَ: مَنْ خَلَقَ رَبَّكَ؟ فَإِذَا بَلَغَهُ فَلْيَسْتَعِذْ بِاللهِ وَلْيَنْتَهِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3276]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3276]

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی چارەسەری بەسوود وکاریگەر دەکات بۆ ئەو وەسوەسانەى شەیتان تووشی ئیمانداری دەکات، شەیتان دەڵێت: کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئاسمانی دروستکردووە؟ وکێ زەوی دروستکردووە؟ ئیماندار وەڵامی دەداتەوە لەڕوانگەى ئاین وفیترەت وئەقڵەوە، بەوەى دەڵێت خواى گەورە هەموو شتێکی دروستکردووە، بەڵام شەیتان لەم سنوورە ناوەستێت لە وەسوەسە کردن، بەڵکو بەردەوام دەبێت هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ لەم حاڵەتەدا ئیماندار دەبێت ئەم وەسوەسانە دوور بخاتەوە بەسێ ڕێکار:
ئیمان هێنان بە الله.
وپەناگرتن بە خواى گەورە لە شەیتان.
و وەستان وبەردەوام نەبوون لە بیرکردنەوە لە وەسوەسەکانى شەیتان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پشتکردن لە وەسوەسەکانى شەیتان وئەوەى دەیهێنێت بەسەر نەفسی مرۆڤدا وبیر نەکردنەوە لێی، وپەنا گرتن وهانا بردن بۆ خواى گەورە بۆئەوەى وەسوەسەى شەیتانی لێ دوور بخاتەوە.
  2. ئەوەى تووشی دڵی مرۆڤ دەبێت لە وەسوەسە کە پێچەوانەى شەریعەتە لە شەیتانەوەیە.
  3. نەهی کردن لە بیرکردنەوە لە زاتی پیرۆزی الله -سبحانه وتعالى-، وئامۆژگاری بۆ بیرکردنەوە لە خوڵقێنراو وئایەتەکانى.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (65)
زیاتر